کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئاژانسه‌كان: دوو فه‌رمانده‌ى ديكه‌ى ئێران له سووريا كوژران
ده‌بێته سێيه‌م فه‌رمانده‌ى ئێران له‌و هه‌فته‌يه له سووريا ده‌كوژرێن
K24 – هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئێران بڵاوييانكردووه‌ته‌وه، دوو فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسه‌وانى شۆڕشى ئێران له سووريا كوژران، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌واڵه‌كه‌يان پشتڕاست نه‌كردووته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هه‌واڵه راست بێت، ئه‌وا له ماوه‌يه‌كى هه‌فته‌يه‌ك 3 فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى ئێران له سووريا كوژراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (14.10.2015)، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئێران بڵاوييانكردووته‌وه، دوێنێ سێشه‌ممه دوو فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسه‌وانى شۆڕشى ئێران له سووريا كوژران، كه له دژى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) جه‌نگاون.
په‌يامنێرێكى ته‌له‌فزيۆنى فه‌رمى ئێران له سووريا، دوێنێ سێشه‌ممه له‌سه‌ر ئه‌كاونتى تايبه‌تى خۆى له ئينستاگرام بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و دوو فه‌رمانده‌يه "جه‌نه‌رال فه‌رشاد حه‌سونى زاده و حه‌ميد موختار به‌ند"ن، فه‌رمانده‌ى سوپاى ئێران بوونه، هه‌رچه‌نده پله‌ى سه‌ربازى موختار به‌ند، ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام پێشووتر، فه‌رمانده‌ى ليوا بووه له شارى ئه‌هوازى باشوورى ئێران.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران، به فه‌رمى كوژرانى ئه‌و دوو فه‌رمانده‌يه‌يان رانه‌گه‌ياندووه، به‌ڵام ئاژانسه هه‌واڵييه‌كانى "فارس" و "ته‌نسيم" و ماڵپه‌ڕى هه‌واڵى "تابناك"، هه‌واڵه‌كه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه، تا ئێستاش شوێنى ئه‌و كوژرانى ئه‌و دوو فه‌رمانده‌يه به ناديارى ماوه‌ته‌وه.
له ئه‌گه‌رى پشتڕاستكردنه‌وه ئه‌و هه‌واڵه، ژماره‌ى فه‌رمانده كوژراوه‌كانى ئێران له سووريا ده‌بێته 3 فه‌رمانده و پێش ئه‌و دووانه، جه‌نه‌رال حوسێن هه‌مه‌دانى له شارى حه‌له‌بى سووريا كوژرا.
له رێوڕه‌سمى به خاكسپاردنى هه‌مه‌دانى، به‌رپرسێكى ئێرانى رايگه‌ياند، كه ئه‌و فه‌رمانده‌يه به‌شدارى له 80 پرۆسه‌ى سه‌ربازى له سووريادا كردووه.
ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى هاوشانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا له دژى ئۆپۆزيسيۆنى چه‌كدار ده‌جه‌نگێت، به‌ڵام ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه و رايگه‌ياندووه، كه فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، ته‌نها رۆڵى راوێژكارى سه‌ربازى ده‌بينن له سووريا.
حزبوڵڵاى لوبنانى، كه له‌لايه‌ن تارانه‌وه هاوكارى ده‌كرێت، له سووريا به‌شدارى له شه‌ڕى دژى ئۆپۆزيسيۆن ده‌كات و ماوه ماوه‌ش، قاسم سلێمانى، فه‌رمانده‌ى سوپاى قودس سه‌ردانييان ده‌كات.