کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رۆحانى: ئابوورى ئێران ده‌بووژێته‌وه
سزاكانى له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گيرێن
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئاماژه به بووژانه‌وه‌ى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات و رايده‌گه‌يه‌نێت، دواى هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆكان، ئابوورى وڵات گه‌شه‌ده‌كات.
له چاوپێكه‌وتنێكى كه‌ناڵى "ئاى ئار پى ئار"ى ئێرانى، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (14.10.2015) حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى كۆمارى ئێران گوتوويه‌تى: "سزا ئابوورييه‌كان له‌سه‌ر وڵات هه‌ڵده‌گيرێ، كاريگه‌رى هه‌ڵگرتنى سزاكانى له‌سه‌ر ئابوورى وڵات ده‌بينين و گه‌شه ده‌كات".
ئاماژه‌ى به به‌نده‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى كرد و به رێككه‌وتننامه‌يه‌كى "مێژوويى" وه‌سفيكرد و گوتى: "به‌پێى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه، هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئێران و گروپى (5+1) كه پێكهاتوون له وڵاتانى (ئه‌مه‌ريكا، فه‌ره‌نسا، بريتانيا، رووسيا، چين + ئه‌ڵمانيا)، له باره‌ى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له رۆژى 14ى ته‌ممووزى 2015، له ڤييه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا، دواى زياتر له 2 ساڵ گفتوگۆ، گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، سه‌رجه‌م سزا ئابوورييه‌كانى وڵاتانى رۆژئاوا له‌سه‌ر ئێران هه‌لده‌گيرێن، له به‌رانبه‌ردا ده‌بێت ئێران، رێگا به پشنكه‌رانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆم، بدات بۆ ئه‌وه‌ى وێستگه ئه‌تۆمييه‌كانى وڵاته‌كه بپشكنن.
پێشبينى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنى سزاكان، ئابوورى ئێران گه‌شه به‌خۆيه‌وه ببينێت، كه وا بڕياره هه‌فته‌ى داهاتوو، رێككه‌وتنه‌كه بكه‌وێته واى جێبه‌جێكردنه‌وه.