کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئيسرائيل.. به‌شێك له گه‌شتياران ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاتى خۆيان
شەرو ئاڵۆزیەكانی ئیسرائیل پلانی گەشتەكانی گهشياره ئهوروپييەكانى ئاڵۆز كردووه، به‌جۆرێك هه‌ندێكيان بڕيارى مانهوهيانداوهو هه‌ندێكيشيان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
شەرو ئاڵۆزیەكانی ئیسرائیل پلانی گەشتەكانی گهشياره ئهوروپييەكانى ئاڵۆز كردووه، به‌جۆرێك هه‌ندێكيان بڕيارى مانهوهيانداوهو هه‌ندێكيشيان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌يه شەرو توند‌و تیژی لە نێوان ئسیرائیل و فەلەستین سەری ھەڵداوەتەوە، بەوھۆیەوە 3 فه‌له‌ستينى و 7 ئيسرائيلى كوژراون، بەڵام ھێشتا گەشتی گەشیارە ئەوروپاییەكان درێژەیان ھەیە و زۆرێك لە گەشتیارەكان پلانی مانەوەیان داناوەو ھێندێكیشیان لەبەر ئاڵۆزیەكان دەگەڕێنەوە.
بەشێك لە گەشتیاران رايانگه‌ياندووه كە ئەوان پلانی گەشتەكانیان ناگۆڕن و لەبەرئەوەی ھەست بە ئارامی دەكەن، دەیانەوێ جارێ لەو وڵاتە بمێننەوە.
بەشێكیشیان خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغەكان دەپارێزن و ئەو ئاڵۆزیانەش نیگەرانی كردوون.
ساڵانه رێژەیەكی زۆری گەشتیاری ئەوروپی و بیانی سەردانی كەناراوەكانی تەلئەبیب و ناوچە گەشتیاریەكانی ئەو وڵاتە دەكەن، بەڵام بەھۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئاڵۆزیەكان، ئەگەری كەمبوونەوەی گەشتیار بۆ ئەو وڵاتە لە ئارادایە.