کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بارزانى: قەیرانی سیاسیی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت
K24 – ژوورى هه‌واڵ
هه‌رێمى كوردستان له ميانى پێشوازيكردن له شاندێكى هاوبه‌شى نوێنه‌رى ئه‌نجوومه‌نى پيران و كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، سه‌رۆكى رايگه‌ياند، كه قه‌يرانى سياسى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
به گوێره‌ى هه‌واڵێك، كه له ماڵپه‌رى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (14.10.2015)، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ شاندێكى نوێنه‌رانى ئه‌نجوومه‌نى پيران و كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياندووه كه به‌م زووانه قه‌يرانى سياسى له هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
هه‌ر به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه، شاندى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، پاڵپشتى خۆيان بۆ هه‌رێمى كوردستان و سه‌قامگيرييه‌كه‌ى ده‌ربڕيوه‌و پشتيوانى خۆييشيان بۆ هاوكاريكردنى هێزى پێشمه‌رگه و پاراستنى هه‌رێمى كوردستان راگه‌ياندووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، راشيگه‌ياندووه، كه ده‌بێت ئه‌وله‌ويانى هه‌موو لايه‌ك، به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) بێت له‌ناوچه‌كه.