کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هوتێلێكى 60 ههزار ژوورى دروست دهكرێ
بڕياره حكوومهتى قەتەر بۆ ساڵی 2022 ، ھۆتێلێكی 60 ھەزار ژووری دروست بكات.
K24- ژوورى ههواڵ
بڕياره حكوومهتى قەتەر بۆ ساڵی 2022 ، ھۆتێلێكی 60 ھەزار ژووری دروست بكات.
كەرتی گەشتیاری لە وڵاتی قەتەر، پێشانگایەكی تایبەت بە كەرتی گەشتیاری كردنەوە ، كە تێیدا 12 وڵات و چەندان كۆمپانیای جیھانی لەبوارە جیاجیاكانی كەرتی گەشتیاری بەشداربوون و لەو پێشانگایەدا بەشی چێشتخانەو كەلوپەلەكانی نمایش كران .
وڵاتى قهتهر لەسەرەتای ساڵی 2015 ، یانزدە ھۆتێلی پێنج ئەستێرەیی نوێی كردووهتهوه كاریش بۆ دروست كردنی 120 ھۆتێلی دیكە دەكات.
جۆرج عیاش، بەڕێوەبەری كۆمپانیای "ئای ئێف" كە تایبەتە بە كەرتی گەشتیاری ئاماژەی بەوەدا كە قەتەر لە ریزی پێشەوەی وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت لە كردنەوەی ھۆتێل و شوێنی گەشتیاری و لەھەمانكاتدا حكوومەتی دەوحە، بواری بۆ وەبەرھێنەرانی بیانی و ناوەخۆی رەخساندووە، بۆ ئەوەی پەرە بە كەرتی گەشتیاری بدەن.