کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مه‌حمود عه‌باس داوا نێوانگيرى ده‌كات
ئاگرى توندوتيژييه‌كان په‌ره ده‌ستێنێت
K24 – ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆكى فه‌ڵه‌ستين داوا له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، به‌ر له‌وه‌ى كار لهكاربترازێت، نێوانگيرى بكه‌ن فه‌لستين و ئيسرائيل بكه‌ن.
مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكى فه‌له‌ستين، داوا له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، نێوانگيرى فه‌له‌ستين و ئيسرائيل بكه‌ن، كه به‌هۆى توندوتيژييه‌كانى له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا، 31 فه‌له‌ستينى و 7 ئيسرائيل كوژراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (14.10.2015) له وتارێكدا، كه ته‌له‌فزيۆنى فه‌رمى فه‌له‌ستين پهخشيكردووه، عه‌باس گوتى: "چه‌ند رۆژێكه هێرشه دوژمنكارييه‌كانى ئيسرائيل بۆ سه‌ر خه‌ڵك و خاكى فه‌له‌ستين و پيرۆزييهكان زياديكردووه".
له وتاره‌كه‌يدا، مه‌حمود عه‌باس گوتيشى: "په‌لاماره‌كانى ئيسرائيل، ماناى به‌رده‌وامى ره‌گه‌زپه‌رستى و توندڕه‌وى و ناشيرينى ده‌سه‌ڵاتى جووله‌كه، هه‌روه‌ها هه‌وڵى زياترى داگيركردنه ناڕه‌وا و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسايشى و سه‌قامگيرى العنجهية".
له درێژه‌ى وته‌كه‌يدا، داواى له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كرد، به‌ر له‌وه‌ى كار له كاربترازێت، نێوانگيرى بكه‌ن و هۆشداريشى له په‌ره‌سه‌ندنى توندوتيژييه‌كان دا و گوتى: "هۆشدارى له په‌ره‌سه‌ندنى ئاگرێك ده‌ده‌م، ته‌ڕ و وشك به‌يه‌كه‌وه ده‌سووتێنێت، نه‌ك هه‌ر ته‌نيا له‌و ناوچه‌يه، به‌ڵكو ئاگره‌كه‌ى زياتر په‌ره ده‌ستێنێت".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "زه‌نگى ترسناكى لێيداوه و داوا له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌م، به ئهرێنييهوه بێنه نێو بابه‌ته‌كه، تا كار له كار نه‌ترازاوه".