ورمێ زياتر له‌ 180 هه‌زار نه‌خوێنده‌وارى هه‌يه‌

پارێزگای ورمێ لە رۆژھەڵاتی كوردستان لە ریزبەندی نەخوێندەوارترین پارێزگاكانی ئێراندایە و له‌ ئێسته‌دا زیاتر لە 180 ھەزار نەخوێندەواری تێدایە، بەرپرسانی ئەو پارێزگایە حكوومەتی ئێران بە كەمتەرخەم دەزانن، پێیانوایە دەبێ ئاورێكی جیدی بۆ نەھێشتنی نەخوێندەواری لەو پارێزگایە بدرێتەوە.

ورمێ زياتر له‌ 180 هه‌زار نه‌خوێنده‌وارى هه‌يه‌
ورمێ زياتر له‌ 180 هه‌زار نه‌خوێنده‌وارى هه‌يه‌

K24- ژوورى هه‌واڵ

پارێزگای ورمێ لە رۆژھەڵاتی كوردستان لە ریزبەندی نەخوێندەوارترین پارێزگاكانی ئێراندایە و له‌ ئێسته‌دا زیاتر لە 180 ھەزار نەخوێندەواری تێدایە، بەرپرسانی ئەو پارێزگایە حكوومەتی ئێران بە كەمتەرخەم دەزانن، پێیانوایە دەبێ ئاورێكی جیدی بۆ نەھێشتنی نەخوێندەواری لەو پارێزگایە بدرێتەوە.

دوایین ئامارەكانی بەرپرسانی پارێزگای ورمێ لە بواری پەروەردەو خوێندن ئاماژە بە 183 ھەزار كەسی نەخوێندەوار دەكا لەم پارێزگایە .ئەمەش لە كاتێكدا شارەزایانی بواری پەروەدر پێیان وایە ئامارەكە زۆر لەوە زیاترە ...رێكخراوی نەھێشتنی نەخوێندەواری لە ئێران لە دوایین ئاماری خۆی لە ھەموو ئێران و لە نێوان تەمەنی 10 تا 49 ساڵ نزیكەی 900 ھەزار كەسی تۆمار كردووە كە نەخوێندەوارن كە لەو رێژەیە 75 ھەزاری ھی پارێزگای ورمێیە.

كەمی مامۆستا و نەبوونی مامۆستای ژن، كەمی قوتابخانە و كەرەستەی پەروەردە و كەمی داھاتی خێزانی، نزیك بوون لە سنووری ئەو پارێزگایە و گرینگی نەدان بە خوێندن بە تایبەت لە ناو كچان وایكردووە ئەو پارێزگایە لە ریزی ئەو 5 پارێزگایەی ئێران بێ كە رێژەی نەخوێندەواری تیایاندا زۆرە.

بە پێی ئەو لێكۆڵینەوەیان سەبارەت بە نەخوێندەواری لەو پارێزگایە كراوە دەركەوتووە نزیكەی 80 ھەزار لە دایك و باوكی قوتابیان، خۆیان نەخوێندەوارن و لە ساڵی رابردوو نزیكەی 11 ھەزاریان فێرە خوێندن و نوسین بوون.

بەرپرسانی پەروەردەیی ئەو پارێزگایە رایانگەیاندووە بۆ بنڕكردنی تەواوی نەخوێندەواری پێویستیان بە رۆشنبیری گشتی و دابین كردنی پێداویستیە پەروەردییەكان ھەیە و ئەمەش نزیكەی 5 ساڵ دەخاینێ.