کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانيا: پێويسته ئه‌مه‌ريكا و رووسيا له ململانێى راسته‌وخۆ دوور بكه‌ونه‌وه
ده‌بێت سه‌رنجى هه‌موو لايه‌ك له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش بێت
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، داوا له ئه‌مه‌ريكا و رووسيا ده‌كات، له ململانێى راسته‌وخۆ له سووريا دوور بكه‌ونه‌وه.
فرانك واڵته‌ر شتاينمايه‌ر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌مه‌ريكا و رووسيا، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى و ململانێى راسته‌وخۆ له سووريا بكه‌ونه‌وه، خۆيان له‌و بهريهكهوتنه سهربازييانه بپارێزن، كه له سووريا رووده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (14.10.2015)، فرانك واڵته‌ر شتاينمايه‌ر گوتى:"پێويسته ئه‌مه‌ريكا و رووسيا هانبدهين كه ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى له سووريا، نه‌بێته هۆى دروستبوونى ململانێى راسته‌وخۆ له‌نێوان ئه‌و دووڵاته.
شتاينمايه‌ر ئاماژه‌ى به شكستى ديپلۆماتكران كرد له گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى سووريا كه پێنج ساڵه شه‌ڕى ناوخۆ له‌و وڵاته هه‌ڵگيرساوه و گوتى: "زۆر روونه كه پێويسته له‌سه‌ر هه‌موو لايه‌ك، به‌ره‌نگارى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ببينهوه".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "بڕيارى چاره‌سه‌ركردنى شه‌ڕى سووريا، له مه‌يدانى جه‌نگه‌وه يهكلانابێتهوه".
ئه‌و داوايه‌كى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا له‌كاتێكدايه، كه ئه‌مڕۆ دوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئه‌مه‌ريكا و رووسيا، نزيكه‌ى سێ كيلۆمه‌تر له‌سه‌ر ئاسمانى سووريا له‌يه‌كدى نزيكبوونهتهوه، پێشبينى ده‌كرێت ئه‌م رووداوه، ده‌رهاويشته‌ى زياترى لێبكه‌وێته‌وه و ململانێكانى ئه‌و دوو وڵاته زلهێزه، له سووريا، پێ بنێته قۆناغێكى نوێوه.