کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته تاران
به‌شداری كۆنفڕانسی میونخ ده‌كات
K24- ژووری هه‌واڵ
بڕیارە سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی بەشداریكردن له كۆنفرانسی میونخ، سه‌ردانی وڵاتی ئێران بكات.
سامی ئەرگوشی، سكرتێری ڕۆنامەوانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند كه بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ، نێچیرڤان بارزانی سەردانی تاران دەكات.
پێشتریش نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆنفڕانسه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه جگه له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، فڕانك فاڵتر شتاینمایر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌لاحه‌دین ڕه‌ببانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان، هێلكا شمید، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و چه‌ند نوێنه‌رێكی دیكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپایی به‌شداری ده‌كه‌ن.
سامی ئەرگوشی ئەوەشی ڕاگەیاند كە جگە لە بەشداری لەو كۆنفرانسەدا،چاوەڕێ دەكرێت، نێچیرڤان بارزانی دیدار لە گەڵ ژمارەیەك بەرپرسی ئێرانی ئەنجام بدات.
گوتیشی: "جیا له چالاكییه‌كانی كۆنفڕانسه‌كه، نێچیرڤان بارزانی دیدار لە گەڵ ژمارەیەك بەرپرسی ئێرانی ئەنجام ده‌دات".
كۆنگره‌ی ئاسایشی جیهانیی كه ساڵانه مانگی شوبات، له شاری میونخ، ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ده‌درێت، له پێشدا كۆنفڕانسێكی بۆ ده‌كرێ كه هه‌ر جاره و له پایته‌ختی یه‌كێك له وڵاته به‌شداربووه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌كرێت. ئه‌مساڵ تاران، پایته‌ختی ئێران هه‌ڵبژێردراوه. ساڵی 2009 له واشنتۆن، 2010 مۆسكۆ، 2011 به‌یجین، 2012 ده‌وحه، 2013 نیودلهی و ساڵی پاریش له واشنتۆن ئه‌نجام دراوه.
ئه‌ندامانی ئه‌م كۆنفڕانسه نابێ له 60 كه‌س زیاتر بێت، ئه‌مان پلان و توێژینه‌وه‌كانی كۆنگره‌كه‌ی میونخ گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن.
تا ئێسته نازانرێت، نێچیرڤان بارزانی میوانه له كۆنفڕانسه‌كه یاخوود یه‌كێكه له‌و 60 ئه‌ندامه.