کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
واشنتۆن و مۆسكۆ رێكده‌كه‌ون
ده‌بێت گيانى سه‌ربازانى هێزى ئاسمانى بپارێزن
K24 - هه‌ولێر
به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، له دانيشتنێكى نهێنى نێوان به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا و رووسيا، بۆ هه‌ماهه‌نگى نێوانييان له كرده سه‌ربازييه‌كان، پرسى واژوو كردنى پرۆتۆكۆلێك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێكراوه.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، ره‌نگه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا، له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى پرۆتۆكهلهكه رێكبكه‌ون و جێبه‌جێ بكرێت.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى مۆسكۆ رايگه‌ياند، كه له واژووكردنى پرۆتۆكۆله‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا نزيكبوونهتهوه، ئاژانسى هه‌واڵى "تاس"ى رووسيا، له زارى به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌كه، بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌يان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، له به‌رانبه‌ر كرده سه‌ربازييه‌كان له سووريا له‌يه‌ك نزيكبووهتهتهوه.
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، به ئاژانسه‌كه‌ى گوتووه: "له باره‌ى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكى سه‌ره‌كى و ميكانيزمى كاركردن رێككه‌وتووين".
رووسيا، له 30ى ئهيلوولى ئه‌مساڵ، بۆ يه‌كه‌مجار بنكه‌ى چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى له نێو خاكى سووريا بۆردومان كرد، به‌ڵام وڵاتانى رۆژئاوا، ره‌خنه‌يان له‌و هه‌نگاوه‌ى مۆسكۆ گرت و رايانگه‌ياند، ئامانجى مۆسكۆ له گورزه ئاسمانييه‌كان، ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕهوه نه‌ك چه‌كدارانى داعش.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له سوپاى رووسيا رايگه‌ياند، دوێنێ چوار شه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا و ئه‌مه‌ريكا، له‌سه‌ر ئاسمانى سووريا، له يه‌كدى نزيكبوونهتهوه.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردووش، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پنتاگۆن) رايگه‌ياند، كه دوو فڕۆكه‌كه چه‌ند ميلێك لهيهكديهوه دوور بوون، به پێى راگه‌يه‌نراوه‌كه‌ى پنتاگۆن، ئه‌و نزيككهوتنهوهيه، مه‌ترسى له‌سه‌ر داهاتووى كرده سه‌ربازييه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته هه‌يه له سووريا.
ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پنتاگۆن) رايگه‌ياند، كه پێويسته سووريا، به شێوه‌يه‌كى لێهاتووانه له ئاسمانى سووريا، بجووڵێته‌وه و گوتى: "سه‌ره‌ڕاى بيروبۆچوونه جياوازهكانمان له‌گه‌ڵ رووسيا، به‌ڵام به‌لاى كه‌مه‌وه پێويسته بگه‌ينه رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ى گيانى سه‌ربازانى هێزه‌كانى ئاسمانى بپارێزين".