په‌يمانگاى واشنتۆن: ئه‌گه‌ر گشتپرسى بكرێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورده‌

پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتەكانی رۆژھەڵاتی دوور ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە ھەرێمی كوردستان لە ساڵی 1991 وە تاكو 2003 بەرزترین ئاستی سەربەخۆیی بەدەستھێناوە.

په‌يمانگاى واشنتۆن: ئه‌گه‌ر گشتپرسى بكرێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورده‌
په‌يمانگاى واشنتۆن: ئه‌گه‌ر گشتپرسى بكرێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورده‌

K24- ژوورى هه‌واڵ

پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتەكانی رۆژھەڵاتی دوور ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە ھەرێمی كوردستان لە ساڵی 1991 وە تاكو 2003 بەرزترین ئاستی سەربەخۆیی بەدەستھێناوە.

ئاشكراشی دەكات، كە گشتپرسی لە ناوچەكانی دەرەوەی ھەرێمى كوردستان لە بەرژەوەندی كورد دایە، لەرووی ئابووریشەوە، نابێ ھەرێمی كوردستان ته‌نيا پشت بە نەوت ببەستێت.

پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتەكانی رۆژھەڵاتی دوور بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، كوردستان ته‌نيا لە رێگای تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی سیاسی و ئابووری و سەربازی، بەھێز و سەربەخۆ دەبێت و بەرەو سەركەوتنی گەشەپێدانی نیشتیمان دەچێت.

مایكل نایتس، لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتەكانی رۆژھەڵاتی دوور دەڵێت: "ھەرێمی كوردستان دەخوازێت گشتپرسی لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئەنجامبدات و ھاووڵاتیانی ئەو ناوچانە خۆیان بڕیار بدەن، بەڵام دیمۆگرافیاكە لە بەرژەوەندی كورد دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە ئەگەر ھەرێمی كوردستان گشتپرسی سەبارەت بە مانەوە یان جیابوونەوە لەگەڵ عێراق ئەنجامبدات و بڕیار لەسەر سەربەخۆیی بدات، ئەوا ھەرێمی كوردستان دەبێتە دەوڵەت و وەكو ھەر وڵاتێكی دیكە، دەتوانێت چەك بكرێت و پاسەپۆڕت دەربكات و كۆنتڕۆڵی بواری ئاسمانی بكات.

مایكل نایتس، روونيشى كردووه‌ته‌وه‌ كە ئەگەر كوردستان بە ئەمری واقع یاخود بەحوكمی یاسا ببێتە نەتەوە، ئەوا پێویستە وەكو ئەو وڵاتانەی پشت بەنەوت دەبەستن، رووبەڕوی ھەندێ تەحەدیات ببێتەوە، بۆیە پێویستی بە جۆراوجۆری لە ئابووری ھەیە و بۆ پارێزگاریكردن لەخۆی، پێویستە ژیانی لە چوارچێوەی تواناكانى خۆی بێت، بەتایبەتی لەكاتی پێچەوانەبوونەوەی نرخی نەوت.

بڕياريشه‌ ئه‌و په‌يمانگايه‌، پێشنیار پێشكەش به‌ كۆشكی سپی بكات، ره‌نگه‌ رۆڵێكى كاريگه‌رى هه‌بێت له‌ دروستكردنى بڕياريدا.