کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌ره‌نسا.. په‌نابه‌ران گله‌يى له كه‌مى خزمه‌تگوزارى ده‌كه‌ن
په‌نابه‌ران له خێوه‌تگه‌ی كالیه له فه‌ره‌نسا گله‌یی له كه‌می خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و نه‌بوونی مافه بنچیینه‌ییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
K24- ژوورى هه‌واڵ
په‌نابه‌ران له خێوه‌تگه‌ی كالیه له فه‌ره‌نسا گله‌یی له كه‌می خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و نه‌بوونی مافه بنچیینه‌ییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
گه‌یشتن به ئه‌وروپا خه‌ونی زۆرێك له په‌نابه‌ران بوو، به‌ڵام ئێستا كه خه‌ونه‌كه‌یان به‌دیهاتووه دووچاری كێشه و گرفتی دیكه هاتوون.
ناوچه‌ی كالیه له فه‌ڕه‌نسا، ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌رانی تێدا كۆبۆته‌وه و ژماره‌یه‌ك خێوه‌تگه بۆ نیشته‌جێبوونی په‌نابه‌ران دروستكراون، به‌ڵام ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی پڕه له خۆڵ و خاشاك و په‌نابه‌رانیش كه هاتووچۆ به نێو خێوه‌تگه‌كه‌یاندا ده‌كه‌ن گله‌ییان له جۆری خۆراك و خراپی شوێنه‌كه‌یان هه‌یه.
عه‌زیز، په‌نابه‌رێكی پاكستانییه، ئه‌و له وڵاته‌كه‌ی ره‌نگه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌بووبێت، كه‌چی ئێستاش كه گه‌یشتۆته ئه‌وروپا گله‌ییی له جۆری خۆرك و پیسی ته‌والێته‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "خواردنمان له رووی ته‌ندروستیه‌وه هیچ باش نییه، ته‌والێته‌كان جێگه‌ی به‌زه‌یین، كه‌س ناچێت بۆ ته‌والێته‌كان، هه‌موو ڕۆژێك پاك ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام دوای خاوێنكردنه‌وه‌ی دیسان پیس ده‌بێته‌وه".
ئه‌حمه‌د، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ئه‌ویش گله‌یی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه،. ئه‌و قاچی برینداره و به گووته‌ی خۆیی وه‌ك پێوست گرنگیان پێ نادرێت.
دوای دوو رۆژ مانه‌وه، كه‌س هیچی پێشكه‌ش نه‌كردین، نه‌هاتن پشكنین بۆ برینه‌كه‌م بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكانی خۆبه‌خش له دارستانه‌كه‌دا منیان برد بۆ نه‌خۆشخانه و یارمه‌تیان دام.
هاوكات په‌نابه‌ران سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه گله‌ییان ئه‌وه‌شیان هه‌یه كه تا دێت مافه بنچینه‌ییه‌كان له كه‌می ده‌دات و ئه‌وان خوازیارن هه‌رچی زووه فه‌ڕه‌نسا جێ بهێڵن و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بگه‌ن به وڵاتی به‌ریتانیا.