کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
راپۆرتێكى بريتانيا: ته‌نيا هه‌رێمى كوردستان بۆ كريستيانه‌كان ئارامه
دواى پێنج ساڵى ديكه ئايينى كريستيان له عێراق نامێنێت
K24 - هه‌ولێر
راپۆرتى بريتانيا، هۆشدارييه‌كى نوێ له باره‌ى ئايينى كريستيان له عێراق ده‌دات و ته‌نيا هه‌رێمى كوردستان به په‌ناگه‌يه‌كى ئارام بۆ ئه‌وان داده‌نێت.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه، دواى پێنج ساڵى ديكه، ئايينى كريستيان له عێراقدا نامێنێت، راپۆرته باس له چه‌وساندنه‌وه كريستيانه‌كان ده‌كات له جيهان و كۆمه‌ڵه‌ى هاوكارى پێويست بۆ كلێسا، كه رێكخراوێكى خێرخوازى بريتانييه بۆ ئه‌نجوومه‌نى لۆردانى بريتانيا ئاماده‌يكردووه.
به گوێره‌ى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى "كاسۆليك هيراڵد"ى بريتانيا، ده‌يڤيد كاميرۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا، پاڵپشتى له ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه ده‌ربڕيوه‌و نيگه‌رانى خۆيشى له ره‌وشى كريستيانه‌كانى جيهان نيشانداوه، كه رووبه‌ڕووى جياكارى ئايينى و ده‌ركردن له ماڵ و حاڵى خۆيان بوونه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه تيشكى خستووه‌ته سه‌ر ره‌وشى كريستيانه‌كانى عێراق، كه به‌هۆى ناسه‌قامگيرى سياسى له ساڵى 2003ه‌وه، به‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ى گرتووه، دواتريش له‌لايه‌ن چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)ه‌وه، له عێراق چه‌وسێنراونه‌ته‌وه، به جۆرێك كه ژماره‌يان له مليۆنێك و چوار سه‌د هه‌زار كه‌سه‌وه، بووه‌ته 260 هه‌زار كه‌س له عێراق.
ناوه‌ڕۆكى راپۆرته باس له ئاواره‌بوونى كريستيانه‌كانى عێراق ده‌كات، كه له ترسى جياكارى ئايينى و ئه‌گه‌رى كۆمه‌ڵكوژكردنيان، ئه‌و وڵاته جێده‌هڵێن، هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، كه ئايينى كريستيان له پێنج ساڵى داهاتوو، له عێراق به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌يه‌كى فراوان و به په‌له هاوكارى نه‌كرێن.
داعش، مانگى حوزه‌يرانى 2014، ده‌ستى به‌سه‌ر شارى موسڵدا گرت، كه دووه‌م گه‌وره‌ترين پارێزگاى عێراقه و رێژه‌يه‌كى زۆرى دانيشتوانه‌كه‌ى، كريستيانن، كريستيانه‌كان له‌لايه‌ن داعشه‌وه رووبه‌ڕووى چه‌ند بژارده‌يه‌ك بوونه‌وه، يان ببينه موسڵمان، يان له به‌رانبه‌ر مانه‌وه‌ياندا له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش سه‌رانه (جزيه) بده‌ن، ياخود مردن هه‌ڵبژێرن.
راپۆرته‌كه ئاماژه به سه‌قامگيرى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، كه دواى ئاواره بوونى كريستيانه‌كان، هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته په‌ناگه‌يه‌كى ئارام و هه‌زاران ئاواره‌ى كريستيان تێيدا گيرساونه‌ته‌وه.
گۆڤارى "نيوز ويك"، له زارى عه‌زيز ئيمانۆئيل ئه‌لزه‌ربى، كريستيانى كاسۆليك و مامۆستا له زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين له هه‌ولێر، گواستوويه‌ته‌وه، كه چه‌وساندنه‌وه‌كانى كريستيانه‌كان له‌لايه‌ن داعش، تاكه هۆكارى به‌جێهێشتنى وڵات نييه.
ئه‌لزه‌ربى گوتوويه‌تى: "كريستيانه‌كان له عێراق هيچ داهاتوويه‌كييان نييه و هه‌ست به ئارامى و سه‌قامگيرى ناكه‌ن، به‌تايبه‌تيش ئێستا له بارودۆخێكى ئابوورى خراپ‌دا ژيان گوزه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تى خوێندن و كاركردنييان كه‌مه و هيچ چاوه‌ڕێيه‌ك له هاووڵاتييان ناكه‌ن، بۆيه بڕيارده‌ده‌ن عێراق جێبهێڵن.