کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
توركيا 11 كه‌س به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌نكارا ده‌ستگير ده‌كات
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، ئه‌نجامدانى تهقينهوهكانييان خستووه‌ته ئه‌ستۆى داعش
K24 - هه‌ولێر
له چوارچێوه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانى ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى توركيا، له هێرشه تيرۆريستييه‌كانى رۆژى شه‌ممه‌ى رابردووى ئهنكاراى پايته‌خت، 11 كه‌سيان ده‌ستگيركرد.
ئاژانسى هه‌واڵى "ئه‌نادۆڵ"ى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، تيمه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له ئاسايشى ئه‌نكارا، هه‌شت كه‌سييان به گومانى تێوه‌گلان له ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كان ده‌ستگيركردووه.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15.10.2015)، سێ كه‌سى ديكه‌يان به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگيركردووه، به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و سێ كه‌سه به‌ر له ئه‌نجامدانى ته‌قينه‌وه‌كان، له ئه‌كاونتى تايبه‌تى خۆيان، له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر به‌ناوى "@DrBereday"، روودانى تهقينهوهكانييان بڵاوكردبۆوه.
رۆژى شه‌ممه (10.10.2015)، دوو ته‌قينه‌وه‌ى خۆكوژى له‌نێو چالاكانى مه‌ده‌نى و خۆپيشانده‌ران، له نزيك وێستگه‌يه‌كى سه‌ره‌كى ميترۆ، له ئهنكاراى پايته‌خت روويدا و به‌هۆه‌وه 97 كه‌س كوژران و 246 كه‌سى ديكه‌ش بريندار بوون.
خۆپيشانده‌ران دروشمى "كار، ئاشتى، ديموكراسى" به‌رزكردبۆوه و زۆرينه‌يان لايه‌نگرانى پارتى ديموكراتى گه‌لان (HDP) بوون و پاڵپشتى له پرۆسه‌ى ئاشتى توركيا ده‌كرد.