کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
حه‌شدى شه‌عبى: دواى گرتنه‌وه‌ى بێجى راسته‌وخۆ به ئاراسته‌ى موسڵ ده‌ڕۆين
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی شارۆچكه‌ی بێجی و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌ستی پێ كرد و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیش ئه‌مجاره‌یان به متمانه‌وه باس له سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن و ده‌شلێن دوای بێجی ناوه‌ستین و راسته‌وخۆ به‌ره‌و مووسڵ به‌ڕێ ده‌كه‌وین.
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێت ناوچه‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی رێكخراوی داعشدایه, ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێت پارێزگای سه‌لاحه‌دین به ته‌واوه‌تی ئازاد بكه‌ن، له ماوه‌ی رابردووش‌دا، زیاتر له جارێك هه‌وڵیانداوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان به شكست كۆتایی هاتووه، تۆ بڵێیی ئه‌م جاره چیی رووبدات.
فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش به دڵنیاییه‌وه باس له سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن دوای بێجی به‌ره‌و مووسڵ ده‌ڕۆین.
شارۆچكه‌ی بێجی یه‌كێكه له ناوچه ستراتیژییه‌كان، به‌و پێه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی مووسڵ، بۆیه حكوومه‌تی عێراقی ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت، ئه‌و ناوچه ستراتیژیه له ژێر له‌پی داعش ده‌ربهێنێت.