کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى عێراق بنكه‌ى سه‌ركردايه‌تى داعشييان له ئه‌نبار بۆردومان كرد
پرۆسه‌ى سه‌ربازى بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى بێجى به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌كى له سوپاى عێراق رايگه‌ياند، فڕۆكه جه‌نگييه‌كان، بنكه‌ى سه‌ركردايه‌تىيكردن و كۆگاكانى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى داعشييان له پارێزگاى ئه‌نبار بۆردومان كردووه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له هێزى ئاسمانى سوپاى عێراق رايگه‌ياند، كه فڕۆكه جه‌نگييه‌كان، كۆگايه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)يان له‌ناوچه‌ى حومه‌يره، له پارێزگاى ئه‌نبار (140 كيلۆمه‌تر له رۆژئاواى به‌غدى پايته‌خت)، بۆردومانكردووه و ده‌يان چه‌كدارى ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه، له ئاكامى بۆردومانه‌كان كوژران و برينداربوونه.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15.10.2015)، له هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى سوپاى عێراق، له ناوچه‌كانى دولاب و بازگه‌ى ماجدى نزيك رومادى (سه‌نته‌رى پارێزگاى ئه‌نبار)، 3 بنكه‌ى داعشيان بۆردومانكردووه و له‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازييه‌ش، 31 چه‌كدار كوژراون.
له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دينى باكوورى به‌غدا، پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى بێجى، فه‌رمانده‌ى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى سوپا رايگه‌ياند، سوپاى عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى پاڵاوگه‌ى بێجى، پێشڕه‌وى ده‌كات و كاروانى ئۆتۆمبێله‌كانى داعشييان له شاره‌كه‌دا، تێكشكاندووه.
هه‌روه‌ها رێگاى سه‌ره‌كى گه‌ياندنى هاوكارى سه‌ربازى له ئه‌نباره‌وه بۆ بێجى گرتووه و بوارى گه‌ياندنى هاوكارييه‌كانييان بۆ داعش نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
عه‌ميد يه‌حيا عه‌بدولره‌سول، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، به "سكاى نيوز عه‌ره‌بى" راگه‌ياندووه، پرۆسه سه‌ربازييه هاوبه‌شه‌كانى نێوان سوپاى عێراق، حه‌شدى شه‌عبى و هۆزه چه‌كداره‌كان له دژى داعش به‌رده‌وامه.
عه‌بدولره‌سول، راشيگه‌ياندووه، ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، 26 مۆڵگه‌ى داعشييان له چه‌ند ناوچه‌يه‌كى جيا جيا بۆردومان كردووه.