کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وه‌شانى فۆنته‌كانى (عه‌لى كه‌ى) بۆ يونيكۆد ئاماده‌يه
هه‌ورامى و خانه‌قينى له بيرنه‌كردووه
K24 - هه‌ولێر
ديزاينه‌رى فۆنته‌كانى (عه‌لى كه‌ى) بۆ كۆمپيوته‌ر، رايگه‌ياند كه فۆنته‌كانى (عه‌لى) وه‌شانى نوێى بۆ سيسته‌مى يونيكۆد ئاماده‌يه.
عه‌باس مه‌جيد، ديزاينه‌رى فۆنته‌كانى (عه‌لى كه‌ى)، له‌سه‌ر ئه‌كاونتى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يس بووك، رايگه‌ياند كه وه‌شانى نوێى فۆنتى (عه‌لى) ئاماده‌يه بۆ سيسته‌مى يونيكۆد.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌نراوه‌كه، سيسته‌مى ئه‌مجاره‌ى فۆنته‌كانى (عه‌لى) به يونيكۆد، شێوه‌زارى هه‌ورامي و خانه‌قينيشى بێبه‌ش نه‌كردووه، نووسه‌رانى ئه‌و دوو زاراوه‌يه، ده‌توانن سوود له سيسته‌مى نوێى ئه‌و فۆنته وه‌ربگرن.
عه‌باس مه‌جيد، ديزاينه‌رى فۆنته‌كانى (عه‌لى كه‌ى)، بۆ يه‌كه‌مجار فۆنتى كوردى به سيسته‌مى (سكريپت) بۆ نووسينى كوردى بۆ به‌رنامه‌كانى مايكرۆسۆفت ئۆفيس و چه‌ند به‌رنامه‌يه‌كى ديكه، دروست كرد.
له ئێستاشدا، ئه‌و ديزاينه‌ره رايگه‌ياند، كه وه‌شانى فۆنته‌كانى (عه‌لى) بۆ سيسته‌مى يونيكۆد ئاماده‌يه، كه تێدا هه‌ردوو زاراوى (خانه‌قينى و هه‌ورامى)يش ده‌توانن سوود له‌و وه‌شانه نوێيه وه‌ربگرن.