کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سكۆتله‌ندا لێكۆڵينه‌وه دوو گومانلێكراوى رووداوى لۆكه‌ربى ده‌كات
پێشووتر گومانلێكراوێكى رووداوه‌كه ئازادكراوه
K24 - هه‌ولێر
داواكارى گشتى سكۆتله‌ندا، به‌هاوكارى ئه‌مه‌ريكا، لێكۆڵينه‌وه له دوو گومانلێكراوى له ته‌قينه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى بان ئه‌مه‌ريكا ده‌كات، كه له ساڵى 1988 له ئاسمانى سكۆتله‌ندا ته‌قييه‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، داواكارى گشتى سكۆتله‌ندا رايگه‌ياند، كه وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، به‌ڵگه‌نامه‌ى تۆمه‌تباركردنى دوو پياوى ديكه‌ى ليبياييان له‌به‌ر ده‌سته.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "سه‌رۆكى داواكارى گشتى سكۆتله‌ندا و وه‌زيرى دادى ئه‌مه‌ريكا، له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى ياسايى رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵه‌رانى هه‌ردوو وڵات سه‌رپشك بكات، بۆ ئه‌وه‌ى له رووداوى لۆكه‌ربى بكۆڵنه‌وه، له درێژه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانيش ده‌ركه‌وتووه، دوو ليبيايى گومانى ته‌قاندنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى ئه‌مه‌ريكييان لێده‌كرێت".
داواكارى گشتى سكۆتله‌ندا، له به‌يانناكه‌يه‌دا راگه‌ياندووه، سه‌رۆكى داواكارى گشتى وڵات، داواكارييه‌كى فه‌رمى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى دوو گومانلێكراوه ليبياييه‌كه، ئاماده‌ى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى بن.
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "سه‌رۆكى داواكارى گشتى سكۆتله‌ندا و وه‌زيرى دادى ئه‌مه‌ريكا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ليبيا هاوكارييان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى پۆليسى سكۆتله‌ندا و پۆليسى فيدرال ئه‌مه‌ريكا (FBI) لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو گومانلێكراوه بكه‌ن".
پێشووتر، عه‌بدولباست مه‌قره‌حى، تاكه كه‌س بوو كه‌تۆمه‌تى ته‌قاندنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى ئاراسته كرابوو، به‌ڵام له ساڵى 2012 له ليبيا گيانى له‌ده‌ستدا، دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى بارى مرۆيى له به‌نديخانه‌ى سكۆتله‌ندا ئازادكرا.
رووداوى لۆكه‌ربى، له 21ى ئه‌يلوولى 1988، گه‌شتى 103 كه فڕۆكه‌يه‌كى جۆرى بۆينگ 747 ئه‌مه‌ريكايى سه‌ر به كۆمپانياى بان ئه‌مه‌ريكا بوو، له ئاسمانى سكۆتله‌ندا، له‌سه‌ر شارۆچكه‌ى (لۆكه‌ربى) ته‌قييه‌وه، به‌هۆيه‌وه 259 كه‌س له سه‌رنشينانى فڕۆكه‌كه و 11 كه‌سى سكۆتله‌نداييش، گيانييان له‌ده‌ستدا.