کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران به نهبوونى ئازادى ئايينى تۆمهتبار دهكرێ
K24- ژوورى ههواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئهمهريكا لە راپۆرتێكدا سەبارەت بە دۆخی كەمە ئایینیەكانی ئێران رەخنەی توند لەو ولاتە دەگرێ.
لە راپۆرتەكەدا ھاتووە ئهمهريكا ھەوڵ دەدات لە رێگەی جیاوازەوە ئێران ناچار بكات رێز لە ئازادی ئایینی تاكەكانی كۆمەڵگا بگرێت، ئەو راپۆرتە لە ساڵی 2014 ەوە لێكۆڵینەوە لە پێشێلكاری وڵاتانی جیھان بەرانبەر بە ئازادی ئایینی دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی ئهمهريكا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رێژەی ئازادی رادەربرینی لە جیھاندا بڵاوكردەوە و لەبەرنەبوونی ئازادی بیروباوەڕی ئایینی و جیاوازی ئایينی، ئێرانی دایە بەر رەخنەی توند.
جۆن كێرى، وەزیری دەرەوەی ئهمهريكا لەو راپۆرتەدا كە بۆ ساڵی 2015یە دووپاتی كردەوە، خاڵی جێی گرنگی بۆ سیاسەتی ئهمهريكا ئازادی ئایینیە.
ئەو رەخنانەی ئهمهريكا، عهرهبستانى سعوودياشى گرتەوە بهجۆريك لە راپۆرتەكەدا ھاتووە: "ئەو دوو وڵاتە بە بیانووی نایاسایی بوونی چالاكی ئایینی، بێ رێزی بە پیرۆزیەكان و سنووردار كردنی رێكخراوە ئایینیەكان ئازادی تاكەكانی كۆمەڵگا پێشێل دەكەن".
راپۆرتەكە، بە وردی باس لە بەردەوامی لەسێدارەدان و دەستبەسەركردنی كەمە ئاینیەكانی ئێران دەكات، ئەوانەی بەردەوام لە ئێراندا بە بیانووی دژایەتی لەگەڵ خودا و پروپاگەندە دژی ئیسلام لە كاركردن و خوێندن و دامەزراندن بێ بەش دەبن و زۆر جارانیش سەریان بە پەتی سێدارەوە دەكرێ.
كەشی ئەمنی سەربازی ئێران و سەركوتی ئەوانەی شیعەنین بەتایبەت بەھاییەكان ئەنجامی پشتیوانی دەوڵەت لە توندرەوە شیعەكان و گوتاری توندی مامۆستایانی ئاینی ئەو وڵاتهيه.
لە كۆتایی راپۆرتەكەدا ھاتووە لە ئەگەری نەبوونی پەیوەندی دیبلۆماسی ئهمهريكا لەگەڵ ئێران، ئهمهريكا ھەوڵ دەدا لەرێگەی رێكخراوە حكومی و مەدەنیەكان گوشار بخاتە سەر ئێران بۆ ئەوەی رێز لە مافی ھاووڵاتیانی بگرێت و ئازادی ئایینیان بەرتەسك نەكاتەوە.