کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
7 په‌نابه‌ر له كه‌ناراوه‌كانى يۆنان گيانييان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر
به‌هۆى پێكدادانى كه‌شتييه‌كانى پاسه‌وانى كه‌ناراوه‌كانى يۆنان له‌گه‌ڵ به‌له‌مێكى په‌نابه‌ران، 7 په‌نابه‌ر گيانييان له‌ده‌ستدا.
له ئه‌نجامى به يه‌كدادانى كه‌شتى پاسه‌وانى كه‌ناراوه‌كانى يۆنان، له‌گه‌ڵ به‌له‌مێكى په‌نابه‌رانى ناياسايى، له كه‌ناراوه‌كانى دوورگه‌ى ليسبۆس 7 په‌نابه‌ر گيانييان له‌ده‌ستدا.
پۆليسى يۆنان له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند به‌هۆى رووداوه‌كه، ته‌رمى 7 په‌نابه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌سێكى ديكه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا بووه، تا ئێستاش بێسه‌روشوێنه.
ئه‌وانه‌ى گيانييان له‌ده‌ستاوه، 4 منداڵن كه يه‌كێكييان ساوايه، له‌گه‌ڵ دوو ژن وپياوێك، جيا له‌مانه‌ش 31 كه‌سى ديكه، كه له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه بوونه، رزگاركراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانى يۆنان رايانگه‌ياندووه، كه لێكۆڵينه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستيپێكردووه و راشيانگه‌ياند، كه كه‌شتييه‌كه به‌رزييه‌كه‌ى 30 مه‌تره‌و تايبه‌ت به پاسه‌وانى ده‌ريايه، به‌ڵام تا ئێستا پۆليسى يۆنان هيچ زانيارييه‌كى له‌سه‌ر په‌نابه‌ره‌كان بڵاونه‌كردووه.
به‌پێى زانيارييه‌كان، سه‌رنشينانى به‌له‌مه‌كه، كه په‌نابه‌رى ناياسايى بوون، له‌كاتى گه‌يشتنى كه‌شتى پاسه‌وانى يۆنان، هه‌وڵييان داوه رابكه‌ون و خۆيان هه‌ڵداوه‌ته نێوده‌ريا.
وێنه‌گرى ئاژانسى "فرانس پرێس"، كه له‌و كاته‌دا له‌سه‌ر كه‌نارى ده‌رياكه بووه، توانيويه‌تى به زوومى كامێراكه‌ى وێنه‌ى ئه‌و رووداوه بگرێت كه نزيكه دوو كيلمۆمه‌تر له كه‌نارى دوورگه‌ى ليسبۆسى يۆنان دوور بووه.
وێنه‌گره‌كه گوتوويه‌تى: "به‌له‌مى په‌نابه‌ران، به كه‌متر له 3 خووله‌ك نقوومى ژێرئاو بوو".