کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئامارى كوژراوانى شه‌ڕى ناوخۆى سووريا بڵاوده‌كرێته‌وه
له‌نوێترين ئاماردا، ژماره‌ى كوژراوانى شه‌ڕى ناوخۆى سووريا بڵاوكرده‌وه كه زۆربه‌ى كوژاراوه‌كان هاووڵاتين.
K24- ژوورى هه‌واڵ
له‌نوێترين ئاماردا، ژماره‌ى كوژراوانى شه‌ڕى ناوخۆى سووريا بڵاوكرده‌وه كه زۆربه‌ى كوژاراوه‌كان هاووڵاتين.
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايده‌گه‌يه‌نێ كه ژماره‌ى كوژراوانى شه‌ڕى ناوخۆى سووريا له سه‌ره‌تاى ىساڵی 2011 گەیشتووەتە 1 ملیۆن و 500 ھەزار كەس، ئاماژە بەوەشدراوە كە زۆربەی كوژراوەكان ھاووڵاتیانی مەدەنی و ئافرەت و منداڵن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (17.10.2015) روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، له به‌ياننامه‌يكدا رايگه‌ياند كه بەھۆی جەنگەوە تا ئێستا 11 ملیۆن سووری ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ و رۆژئاوا بوون و هه‌روه‌ها له ماوەی 4 ساڵی رابردوودا، 20 ھەزار كەس بێسەر و شوینن و لە نێو بەندینخانەكانی حكوومەتی سوریادان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى زيندانى كردنى 5 هه‌زار سوورى ديكه له‌لايه‌ن زيندانه‌كانى داعش به‌ندكراون.
روونيشى كرده‌وه، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2011ه‌وه تاوه‌كوو ئێسته نزيكه‌ى 1 مليۆن و 500 هه‌زار كه‌س ته‌نيا له شه‌ڕى ناوخۆدا كوژراون و زۆربه‌ى كوژراوه‌كانيش ژن و منداڵن.
ساڵى 2011 ژماره‌يه‌كى زۆرى هاووڵاتيانى سووريا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داواى لاچوونى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆمارى سووريايان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌سه‌د سوور بوو له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆكايه‌تى خۆي‌دا بمێنێته‌وه، له ئاكامدا شه‌ڕى چه‌كدارى دژى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ريهه‌ڵدا و دوابه‌دواى ئه‌ويش رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) دامه‌زراو كه رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.