کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دوو گه‌نجى فهلهستيى له‌لايه‌ن سه‌ربازه ئيسرائيلييهكانهوه كوژران
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ى خهليلى قودس، دوو گه‌نجى فه‌له‌ستينى كوژران، كه له هه‌وڵدان بوون به چه‌قۆ هێرشبكه‌نه سه‌ر دوو ئيسرائيلى نيشته‌جێبووى ناوچه‌كه.
به‌هۆى به‌رده‌وامى توندوتيژييه‌كانى نێوان فه‌له‌ستينى و ئيسرائيلييه‌كان، كه له سه‌ره‌تاى مانگى تشرينى يهكهمهوه ده‌ستيپێكردووه، تا ئێستا 39 كه‌س كوژراون.
ئه‌مڕۆش، سوپاى ئيسرائيل بڵاويكرده‌وه، دوو گه‌نجى فه‌له‌ستينى به‌جيا، به‌ر له ئه‌نجامدانى هێرش بۆ سه‌ر دوو ئيسرائيلى، له دوو ناوچه‌ى جياى قودس، كوژران.
هێرشى ئه‌و دوو گه‌نجه فهلهستينييه، له كاتژمێر (6)ى به‌يانى، له‌ناوه‌ڕاستى شار ئه‌نجامدراوه، كه نزيكه‌ى 6 سه‌د ئيسرائيلى، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى ئيسرائيل له ناوه‌ڕاستى قودسدا ده‌ژين.
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانى فه‌له‌ستينيش رايانگه‌ياند، كه گه‌نجێكى فه‌له‌ستينى به‌ناوى (فه‌زڵى قهواسمى) ته‌مه‌ن 18، له‌لايه‌ن سوپاى ئيسرائيل كوژراوه.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، سوپاى ئيسرائيل رايگه‌ياند، گه‌نجێكى ديكه‌ى فه‌له‌ستينى كوژراوه، له‌دواى ئه‌وه‌ى هه‌وڵى داوه هێرشبكاته سه‌ر سه‌ربازێكى ئيسرائيلى، له‌ناوچه‌ى ئهرمون هانتسيف له رۆژهه‌ڵاتى قودس.
سه‌رچاوه‌يه‌كى پۆليسى ناوچه‌كه‌ش رايگه‌ياند، ئه‌و گه‌نجه، له‌كاتى لێپێچينه‌وه و سه‌يركردنى ناسنامه‌ى، هه‌وڵيداوه به چه‌قۆ هێرشبكاته سه‌ر سه‌ربازه‌كه، دواتر له‌لايه‌ن سه‌ربازه‌كانى هاوڕێى كوژراوه.