کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئۆباما جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاريكردنى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا ده‌كاته‌وه
هه‌موو لايه‌ك له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ كۆده‌كه‌ينه‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاريكردنى ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕه‌و ده‌كاته‌وه و رايگه‌ده‌گه‌يه‌نێت، رووسيا ناتوانێت به بۆردومانكردن، ئاشتى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت.
دوێنێ هه‌ينى، باراك ئۆباما له‌ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى، له‌گه‌ڵ گوين هاى، سه‌رۆكى كۆرياى باشوور، له كۆشكى سپى، رايگه‌ياند، ئامانجى ئه‌مه‌ريكا، فروانكردنى گورزه ئاسمانييه‌كانه له دژى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) و و به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزيسيۆنى ميانڕه‌وى سووريا، كه ره‌نگه ده‌توانێت حكومه‌تێكى كاتى پێكبهێنێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدايه، كه به‌رپرسانى تاران، له‌باره‌ى هێرشى زه‌مينى سوپاى ئێران، له‌نێو خاكى سووريا، لێدوانه پێچه‌وانه‌ى يه‌ك ده‌ده‌ن.
به‌ڵام واشنتۆن، لاى خۆيه‌وه رايگه‌ياند، كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتانى ئێران، رووسيا، توركيا و وڵاتانى كه‌نداو په‌يوه‌نديداره‌كان، رازيبكات، له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆكان دابنيشن، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى گونجاوى سياسى له سووريا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، ئۆباما، هۆشدارى له باره‌ى گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيادا و گوتى: "مۆسكۆ ناتوانێت له رێگاى بۆردومانكردنه‌وه، ئاشتى به‌سه‌ر سووريادا بسه‌پێنێت".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى مۆسكۆ بۆ به‌شار ئه‌سه‌د، پشكتى هێناوه".
ئۆباما راشيگه‌ياند، كه تاكه خاڵى هاوبه‌ش له‌نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ، دووركه‌وتنه‌وه‌يه له‌هه‌ر به‌ريه‌ككه‌وتنێكى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانمانه له‌سه‌ر ئاسمانى سووريا.