کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
چيچان پشتگيرى كورد دهكا
حکوومەتی چیچان ئامادەیی خۆی دهربڕى بۆ ھەماھەنگی و ھاوکاریکردنی گەلی کورد لە شهڕهى دژ بهداعش.
K24 – مۆسكۆ
حکوومەتی چیچان ئامادەیی خۆی دهربڕى بۆ ھەماھەنگی و ھاوکاریکردنی گەلی کورد لە شهڕهى دژ بهداعش.
وەزیری سیاسەتی نیشتیمانی و پەیوەندییەکانی دەرەوە و رايدهگهيهنێ كه کۆماری چیچان حکوومەتەکەی ئامادەیە ھەموو جۆرە ھەماھەنگی و ھاوکاریەکی گەلی کورد بکات لە شهڕى دژ بهداعش و کەسیش ئەو مافەی نيیە رەشەکوژی بەرانبەر کورد بەکاربھێنێ، ھەروەھا داواشی کرد رێگا چارەیەکی سیاسی و دبلۆماسی بۆ کێشەی کورد بدۆزرێتەوە.
ئهمڕۆ شهممه (17.10.2015) جەمبۆلات عومەرۆڤ، وەزیری سیاسەتی نیشتیمانی و پەیوەندییەکانی دەرەوە و راگەیاندنی کۆماری چیچان لە كۆنگرهيهكى رۆژنامەوانيدا، لە شارى مۆسکۆی پایتەختی وڵاتى رووسیا، لە وەڵامی پرسیارێکی پهيامنێرى "K24"دا، ، گووتی: "ئێمەش قوربانی دەستی تیرۆرین، تا ئێستا 1 ھەزار و 500 زانامان کوژراوە، بەڵام پێویستە بەھەموو شێوەیەک دژی سەرجەم ھەڕەشەکان بوەستینەوە".
ئاماژهى بهوهشدا: "کەس ئەو مافە نیيە کورد بکوژێ و جینۆسایدی دەرھەق بکات، کورد گەلێکی جیاوازە و مافی خۆی ھەیە، مافی پاراستنی كهلتوورى خۆی ھەیە، من پێم وایە دەبێت پەیوەندی لەگەڵ گەلی کورد پەیوەندیەکی مرۆيى و ئاسايى بێت".
روونيشى كردهوه: "رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ھەموو جیھان وەک یەکن و ھەن، من وەک کەسێک کە لە دەوڵەت کار دەکەم، بە ئەرکی خۆمی دەزانم، شارەزایی گەلی چیچان لە دژی تیرۆریزم بەگەلی کورد بگەێنم، کورد گەلێکی ژیر و خاوەن ئەزموونن، ھەموو کات ئامادەین ھەماھەنگی و ھاوکاریان بکەین".
چیچان، بەشێکە لە رووسیا کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای هەرێمی قەوقاز، پايتهختىهكهى شارى گرۆزنیيه، زۆرجار بەکۆماری چیچان دەناسرێت لهبهرئهوهى خاوەنی فیدڕالیین لە رووسیا و بهزمانى تايبهتى خۆشيان قسه دهكهن.
لەساڵی ١٧٢٢ رووسیا دەستی گرت بەسەر بەشی باکووری قهوقاز، لەوکاتەوە خەباتی چەکداری دژی رووسیا سەری هەڵداوە، سەرباری ئەوەی زۆر جار خەباتی چەکداری چیچانییەکان تێکشاوە بەڵام هەرگیز دەسەڵاتی رووسیایان قبووڵ نەکردووە و نەیانهێشتووە رووسەکان بەشەکەیان کۆنتڕۆڵ بکات.
لەساڵی ١٩٩٤ دا هێزەکانی رووسیا چوونە ناو قهوقاز و بۆ ماوه دوو ساڵ شهڕى لهگهڵ چيچانيهكان كرد دواتر ئاگربەست لهنێوانياندا راگەیانرا.