کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تاران ره‌خنه‌كانى واشنتۆن و پاريس ره‌تده‌كاته‌وه
رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى پێشێل نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر
تاران رايده‌گه‌يه‌نێت كه تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كه نوێيه‌كانى ئه‌مدواييه‌ى وڵاته‌كه‌ى، په‌يوه‌ندى به رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمييه‌وه نييه و ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌ش پێشێلنه‌كراوه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ريف، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، له‌گه‌ڵ فرانك واڵته‌ر شتاينمايه‌ر، هاوتا ئه‌ڵمانييه‌كه‌ى، رايگه‌ياند، تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كه نوێيه‌كانى ئێران، په‌يوه‌ندى به بڕيارى 2231ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش نييه، به‌ڵكو بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش ته‌نها ئه‌و مووشه‌كانه ده‌گرێته‌وه، كه هه‌ڵگرى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمين.
زه‌ريف ئه‌مڕۆ شه‌ممه (17.10.2015) راشيگه‌ياند، تا ئێستا ئێران هيچ مووشه‌كێكى بۆ ديزاين نه‌كردووه كه هه‌ڵگرى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى بێت و بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش، مووشه‌كه نوێيه‌كانى ئێران ناگرێته‌وه.
زه‌ريف گوتى: "چه‌كى ئه‌تۆم له بيروبۆچوونى سه‌ربازى ئێران‌دا بوونى نييه".
تاران له رۆژى 11ى تشرينى يه‌كه‌مى 2015 رايگه‌ياند، كه چه‌ندين مووشه‌كى دوورمه‌وداى هه‌يه و ده‌توانن 2 هه‌زار كيلمۆتر ببڕن، له‌كاتى تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كێكى نوێ، رايانگه‌ياند ده‌توانن له‌نێو خاكى ئێرانه‌وه ئيسرائيل بپێكن.
به‌ڵام سامانسا باور، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان گوتى: "تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كه نوێيه‌كان له‌لايه‌ن تارانه‌وه، پێشێلكارييه‌كى روونه بۆ ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى".
هه‌روه‌ها پاريس، له رێگاى لۆران فابيۆس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، تاقيكردنه‌وه‌كانى ئێرانى به پێشێلكردنى ناوه‌ڕۆكى بڕيارى 2231ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش وه‌سفكرد.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش، به بڕيارى 2231، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران و وڵاتانى (5+1) كه پێكهاتوون له (ئه‌مه‌ريكا، رووسيا، چين، فه‌ره‌نسا، بريتانيا + ئه‌ڵمانيا) داوه، كه له 14ى ته‌مموزى 2015، له ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا، دواى دوو ساڵ گفتوگۆ، گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
به‌پێى رێككه‌وتنه‌وه نابێت، ئێران به‌ره به‌هيچ مووشه‌كێكى باليستى دوورمه‌ودواى هه‌ڵگرى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى، په‌ره‌پێبدات و تاقى بكاته‌وه.