کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نێچيرڤان بارزانى: پشتيوانى له هاوپه‌يمانى چوارى ده‌كه‌ين
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتيوانى خۆى بۆ هاوپەیمانی چوارى رووسیا، ئێران، عێراق و سووریا راگه‌ياند به‌ڵام به‌مه‌رجێك بۆ مه‌به‌ستى سه‌ركوتكردنى داعش بێت.
K24 – تاران
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتيوانى خۆى بۆ هاوپەیمانی چوارى رووسیا، ئێران، عێراق و سووریا راگه‌ياند به‌ڵام به‌مه‌رجێك بۆ مه‌به‌ستى سه‌ركوتكردنى داعش بێت.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايده‌گه‌ينێ كه هەر ئاڵ‌وگۆڕێک لە ناوچەکەدا بە مەبەستی سەرکوتکردنی چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) و تیرۆریستەکان بێت بەلای ئه‌وانه‌وه ئەرێنییە و پێيان وایە کێشەی سووریا رێکاری سەربازیی نییە بەڵکوو دەبێ لە پڕۆسەیەکی سیاسی‌دا چارەسەر بکرێ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (17.10.2015) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى بەشداری كردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ، گه‌يشته شارى تارانى پايته‌ختى وڵاتى ئێران و له گوتاره‌كه‌يدا پشتيوانى ته‌واوى خۆى بۆ هاوپه‌يمانى چوارى رووسيا، ئێران، عێراق و سووريا رايگه‌ياند به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى به‌مه‌به‌ست سه‌ركوتكردنى چه‌كدارانى داعش بێت نه‌ك زياتر.
سه‌باره‌ت به کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گوتی: "کێشەکانمان بە وتووێژ چارەسەر دەکرێن و ئێمە دەمانەوێ لەگەڵ هەموو لایەنەکان و بە تایبەت یەکیتیی نیشتمانی كوردستان رێک بکەوین و هیوادارم بە دەرئەنجامی باش بگەین".
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا، به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى چه‌كدارانى داعش، "رووسيا، ئێران، عێراق و سووريا"، هاوپهيمانيهتێكى هاوبهشيان پێكهێناوه‌و ناوه‌ندێكى سه‌ربازيشيان له شارى به‌غداى پايته‌ختى وڵاتى عێراق دامه‌زراندووه و كار له‌سه‌ر ده‌رپه‌ڕاندنى داعش ده‌كه‌ن.