کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
له ئێران هێرشده‌كرێته سه‌ر حوسه‌ينييه‌يه‌ك
دووس كه‌س كوژراون
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆى هێرشكردنه سه‌ر حوسه‌ينييه‌يه‌ك له رۆژئاواى ئێران، دوو كه‌س كوژران و چه‌ندانى ديكه‌ش برينداربوون.
ئاژانسى هه‌واڵى ئيرناى ئێران، بڵاويى كردووه‌ته‌وه، چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو هێرشييانكردووته‌وه سه‌ر حوسه‌ينييه‌يه‌ك له پارێزگاى ديزفول (680 كيلۆمه‌تر له تارانى پايته‌خت دووره) دوو كه‌س كوژران و چه‌ندانى ديكه‌ش برينداربوونه‌وه.
به گوێره‌ى هه‌واڵى ئاژانسه‌كه، هێرشه‌كه دوێنى هه‌ينى (16.10.2015)، له‌كاتى رێوڕه‌سمى يادى عاشوورا، ئه‌نجامدراوه، ئه‌و ياده‌ش تا 24ى تشرينى يه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
ره‌حمان موسه‌وى، به‌رپرسى پۆليسى پارێزگاى ديزفول، گوتى: "چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان نوێژخوێنانى حوسه‌ينييه‌يان گوللـه‌باران كردووه، به‌هۆيه‌وه دوو كه‌س كوژراون و چه‌ندانى ديكه‌ش بريندارن".
موسه‌وى گوتيشى: "تا ئێستا هيچ شتێكمان بۆ روون نه‌بووه‌ته‌وه و نازانين كرده‌وه تيرۆريستييه، يان كێشه‌ى كه‌سييه".
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئێران، ته‌قه‌كه‌ره‌كان، له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا بوونه كه هيچ تابلۆيه‌كى به‌سه‌ره‌وه نه‌بووه و ده‌سترێژييان له نوێژخوێنان كردووه.