کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌نگارياش سنووره‌كانى به رووى په‌نابه‌ران داخست
K24 – هه‌ولێر
هه‌نگاريا به شێوه‌يه‌كى فه‌رمى، داخستنى سنووره‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كرواتيا، به رووى په‌نابه‌راندا راگه‌ياند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (17.10.2015)، ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌نگاريا، بڕيارياندا به فه‌رمى سنووره‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ كرواتيا دابخات، ئه‌مه‌ش بۆ رێگرتن له هاتنى لێشاوى په‌نابه‌ران له كرواتياوه بۆ نێو خاكى هه‌نگاريا.
هه‌نگاريا بۆ رێگاگرتن له هاتنى لێشاوى په‌نابه‌ران، سێ ده‌روازه‌ى سنوورى سه‌ره‌كى له‌گه‌ڵ كڕواتيا، ته‌لبه‌ند كردووه.
پێشتر حكومه‌تى هه‌نگاريا، چه‌ندجارێك هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى سنووره‌كانى كردبوو، به‌ڵام دواجار بڕياره‌كه‌يدا و سێ ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى له‌گه‌ڵ كرواتيا، ته‌لبه‌ند كرد.
گوته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌نگارياش گوتى: "سنووره‌كان داخران، ئێستا په‌نابه‌ران ده‌توانن به‌شێوه‌يه‌كى ياسايى داواى مافى په‌نابه‌رێتى بكه‌ن و بێنه نێو هه‌نگاريا".
مانگێك به‌ر له ئێستا، هه‌نگاريا، سنوورى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سربيا له‌به‌ر هه‌مان هۆكار داخست.
له ناوه‌ڕاستى 2015، به‌هۆى به‌رده‌وامى گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ريقا، شه‌پێلێكى گه‌وره‌ى په‌نابه‌ران رووى له وڵاتانى ئه‌وروپا كرد، تا ئێستاش په‌نابه‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن به شێوه‌ى ناياسايى سنووره‌كانى ئه‌وروپا ببڕن و وه‌ك په‌نابه‌ر له وڵاتانى ئه‌وروپا ژيان گوزه‌ر بكه‌ن.