کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌يامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو بڵاوكرده‌وه.
K24 – ھەولێر
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێ كه له‌م رۆژانه‌دا خۆپیشاندانی ئاشتیانه و ره‌وا، له لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی سیاسییه‌وه رفێندرا. ئه‌و ده‌سته نابه‌رپرس و بێ لێپرسینه‌وانه، هه‌وڵیان دا پێكهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
دوێنێ هه‌ينى(16.10.2015) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌يامێكى له‌سه‌ر بارودۆخى ئێسته‌ى كوردستان بڵاوكرده‌وه و رايگه‌ياند كه به قۆناخێكی سه‌ختی ژیانی سياسيدا تێده‌په‌ڕن، جێی سه‌رسوڕمان نییه كه هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت ده‌نگی ناڕه‌زاییی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه كه هه‌ره زۆرینه‌ی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا په‌یامی خۆڕاگری دووباره ده‌كاته‌وه.
روونيشى كرده‌وه: "راده‌ربڕین له رێی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌وه، مافی بنه‌ڕه‌تیی هاووڵاتییه و به‌شێكی گرنگی دیموكراسیی هه‌رێمه، به‌ڵام منیش، وه‌ك گشت هاووڵاتی و سه‌رۆكایه‌تیی به‌رپرس، زۆر دڵته‌نگم به رووداوه‌كانی قه‌ڵادزێ، كه‌لار و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "له كاتی پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه، به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕه‌وه كارم بۆ به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیمان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی حكوومه‌تێكی هاوبه‌شدا كرد، به‌داخه‌وه، ئه‌وانه‌ی قسه‌ی شیرینیان بۆ پاراستن و پته‌وكردنی دیموكراسی و چوارساڵی حكومڕانیی ئارام و به‌رپرسانه ده‌كرد، له رێككه‌وتنی هاوبه‌شمان لایان دا".
گوتيشى: "هه‌ندێكیان نائارامییان گه‌یانده ئه‌وپه‌ڕی نابه‌رپرسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهنگوباسی بێ بنه‌ما و دوور له راستی، هه‌روه‌ك ده‌زانن بارودۆخی نائارام و هێرشی ناڕه‌وا وای كرد داوا له چوار وه‌زیر بكه‌م كه حكوومه‌ت جێ بهێلن، له راستیدا ئێمه هاوكاریمان له‌گه‌ڵ خودی وه‌زیره‌كاندا زۆر باشبوو، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ركردایه‌تیان به‌رده‌وام خه‌ریكی بنكۆڵكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، نه‌ده‌كرا ئه‌و بڕیاره نه‌ده‌م".
راشيگه‌ياند: "ئا له‌م كاته ناسكه‌دا ئێمه پێویستمان به حكوومه‌تێكی سه‌قامگیر و كارا هه‌یه بۆ به‌ڕێكردنی خزمه‌تگوزاری و كاری رۆژانه‌ی هاووڵاتیان، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا قۆناخی دووه‌می حكوومه‌ت و كاره سه‌ركییه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها به ئاسانی واز له داخوازیی یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان ناهێنم".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه به هێرشكردنه سه‌ر 9 باره‌گای پارتی و سووتانی 4 له‌و باره‌گایانه كۆتایی هات، پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌رانی گه‌ڕانده‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له به‌ياننامه‌كه‌دا تۆمه‌تی خسته سه‌ر "نه‌وشیروان مسته‌فا و داروده‌سته‌كه‌ى" و دواتریش له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پاشه‌كشێیان پێ كرا و پارتی نه‌یهێشت بێنه نێو شاری هه‌ولێره‌وه.