کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عێراق.. فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وان ده‌كه‌وێته خواره‌وه
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانى عێراق رايده‌گه‌يه‌نن كه فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ريكى له يه‌كێك له پارێزگاكانى عێراق كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانى عێراق رايده‌گه‌يه‌نن كه فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ريكى له يه‌كێك له پارێزگاكانى عێراق كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ريكى له باشوورى شارى كوت كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام تا ئێسته هۆكاره‌كه‌ى نه‌زانراوه و لێكۆڵه‌رانى هێزى ئاسمانى عێراقى له شوێنى رووداوه ده‌ستيان به لێكۆلێنه‌وه‌كانيان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى ئه‌و فرۆكه‌يه ئاشكرا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (17.10.2015) سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانى عێراق رايانگه‌ياند، فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ريكى له ناوچه‌ى مۆفقيه به‌دوورى 39 كيلۆمه‌تر له شارى كوتى سه‌ر به پارێزگاى واست كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام تا ئێسته هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه ئه‌و فڕۆكه‌يه نه‌زانراوه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌يان به‌وه‌شداوه كه لێكۆڵه‌رانى هێزى ئاسمانى عێراقى له شوێنى تێكشكانى فڕۆكه‌كه لێكۆڵينه‌وه‌يان ده‌ست پێ كردووه، بۆ دۆزينه‌وه‌ى هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه.