کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مێدڤيديڤ: پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانمان ده‌كه‌ين نه‌ك كه‌سێكى دياريكراو له سووريا
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيرانى رووسيا رايگه‌ياند، كه وڵاته‌كه‌ى له سووريا، پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ده‌كات، نه‌ك هيچ كه‌سێكى دياريكراو و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، پرسێكى بنه‌ڕه‌تى نييه بۆ ئه‌وان.
ديميترى مێدڤيديڤ، سه‌رۆك وه‌زيرانى رووسيا، له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزيۆنى (رووسيا 24)ه وڵاته‌كه‌ى، گوتويه‌تى: "ئێمه بۆ هيچ كه‌سێكى دياريكراو له سووريا ناجه‌نگين، به‌ڵكو به‌رگرى له به‌رژه‌وه‌ندييه نه‌ته‌وه‌ييه‌كانمان ده‌كه‌ين".
مێدڤيديڤ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه پێويسته رێگا به‌وه نه‌ده‌ين، ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له سووريا ده‌سه‌ڵات وه‌ربربگرێت، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتێكى شارستانيانه له سووريا هه‌بێت.
له باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى پرسى سياسى سوورياش، سه‌ركى وه‌زيرانى رووسيا گوتى: "پێويسته پرسه سياسييه‌كانى سووريا تاووتوێبكرێن، به‌تايبه‌تيش له نێوان رووسيا و ئه‌مه‌ريكا، هه‌روه‌ها ئه‌و وڵاتانه‌ى كه په‌يوه‌نديدارن به قه‌يرانى سوورياوه".
له درێژه‌ى قسه‌نيشيدا، گوتى: "پێويسته ئاشتى بۆ سووريا و ناوچه‌كه بگه‌ڕێنرێته‌وه، به شێوه‌يه‌كى خزمه‌ت به ده‌سه‌ڵاتێكى سروستى بكات، گرنگيش نييه كێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌ڕێوه ده‌بات، گرنگ ئه‌وه‌يه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته داعش نه‌بێت".
له باره‌ى كاريگه‌رى گورزه ئاسمانييه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، سه‌رۆك وه‌زيرانى رووسيا رايگه‌ياند، كه هێرشه ئاسمانييه‌كان تا ئێستا كاريگه‌رييه‌كى ئه‌وتۆيان نه‌بووه و گوتى: "بۆ هه‌موو لايه‌ك روون بووه‌ته‌وه، كه هيچ سوودێك له هێرشه ئاسمانييه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعشدا نه‌بووه، به‌تايبه‌تيش له‌نێو خاكى سووريادا، به‌ڵام گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا له‌ناوچه‌كه، ره‌وشه‌كه‌ى گۆڕى".
ديميترى مێدڤيديڤ، ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئه‌و كاتانه‌ى سه‌رۆكى رووسيا بوو له ساڵى 2010، سه‌ردانى سوورياى كردبوو و رايگه‌ياند: "به‌ر له جه‌نگ سووريام بينيوه، وڵاتێكى سروشتى و ئاسايى بوو، ئاشتى به‌سه‌ر خاكه‌كه‌يدا كێشابوو، هيچ كاريكه‌رييه‌كى جه‌نگى به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو و ئابووريه‌كه‌ى به شێوه‌يه‌كى سروشتى به‌ڕێوه‌ده‌چوو".