کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ڵمانيا: پێويسته واشنتۆن و مۆسكۆ ناچاربكه‌ين شه‌فافانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسيه‌ى سووريادا بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، پێويسته واشنتۆن و مۆسكۆ ناچار بكه‌ين، به شێوه‌يه‌كى شه‌فافانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ دۆسيه‌ى سووريادا بكه‌ن.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، له تارانى پايته‌ختى ئێران، فرانك واڵته‌ر شتاينامه‌ر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا گوتى: "ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا، له‌ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى جۆرج ده‌بليو بۆش، به هۆكارێكى سه‌ره‌كى ئه‌و كێشانه داده‌نرێن كه ئێستا هه‌ن، بۆيه هيوادارين له داهاتوودا هه‌ڵه‌يه‌كى له‌و جۆره دووباره نه‌كرێته‌وه".
شتاينمايه‌ر، كه ئێستا به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له كاره‌كانى ئاماده‌كارى كۆنگره‌ى ميونخى ئه‌منى، له تارانى پايته‌ختى ئێرانه، ئاماژه‌ى به‌وه كرد، كه هه‌ندێك وڵات هه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى سووريا، جه‌خت له‌سه‌ر رۆيشتنى ئه‌سه‌د ده‌كه‌نه‌وه.
راشيگه‌ياند، كه پێويسته وڵاتانى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تيش توركيا، له گفتوگۆكانى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى سووريا به‌شدارى بكات.
وا بڕياره ئه‌مڕۆ 17ى تشرينى يه‌كه‌مى 2015، به به‌شدارى نوێنه‌رانى چه‌ندان وڵات، كاره‌كانى ئاماده‌كارى كۆنگره‌ى ميونخى ئه‌منى، له تارانى پايته‌ختى ئێران به‌ڕێوه‌بچێت، له و چوارچێوه‌يه‌شدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به نوێنه‌رايه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌و كۆنگره‌يه‌دا بكات.