کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بانكى نێو ده‌وڵه‌تى: ئه‌فريقيا پێويستى به پلانێكى بنه‌ڕه‌تييه
ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه كه جيم يونج كيم، سه‌رۆكى بانكى نێو ده‌وڵه‌تى رايگه‌ياندووه پێويسته له‌سه‌ر ئه‌فريقيا پلانێكى نوێ بۆ تۆڕى گواستنه‌وه‌و وزه دابنێت، ئه‌ميش له‌پێناو باشتركردنى ژێرخانى ئابوورى و گه‌شه‌كردنێكى درێژخايه‌ن.
K24- ژوورى هه‌واڵ
ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه كه جيم يونج كيم، سه‌رۆكى بانكى نێو ده‌وڵه‌تى رايگه‌ياندووه پێويسته له‌سه‌ر ئه‌فريقيا پلانێكى نوێ بۆ تۆڕى گواستنه‌وه‌و وزه دابنێت، ئه‌ميش له‌پێناو باشتركردنى ژێرخانى ئابوورى و گه‌شه‌كردنێكى درێژخايه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "له پێناو گه‌يشتن به‌و ئامانجه‌ش، پێويسته حكوومه‌ت پارێزگارى له جێگربوونى ئابوورييهكى فراوان بكات بۆ راكێشانى ئه‌و سهرمايهدارانهى كه سه‌ره‌ڕاى دابه‌زينى ئاستى به‌رهه‌مهێنان له‌بازاڕه‌كان، له‌و كيشوهرهدا كارده‌كه‌ن".
بانكى نيوده‌وڵه‌تى ئامارى ساڵى 2015ى سه‌باره‌ت به گه‌شه‌كردنى ئابوورى و رێژه‌ى وه‌به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌وتوونه‌ته باشوورى بيابان ئه‌فريقيا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێيدا هاتووه رێژه‌ى گه‌شه‌كردنى كه‌رتى ئابوورى گه‌يشتووه 3.7% كه نزمترين ئاسته له ساڵى 2009ه‌وه.
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "پێويسته له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ئهفريقيانه كه رێژه‌ى دانيشتوانيان له زيادبوون دايه بناغه‌يه‌كى ئابوورى سه‌قامگير دابنێن، به‌تايبه‌تى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌يانه‌وێ گه‌نجێكى زياتر وه‌ربگرن بۆ كاركردن له بازاڕه‌كاندا".
كيم، دووپاتيشى كرده‌وه كه له ئێسته‌دا هه‌موو هه‌وڵێكيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى ژێرخانى ئابوورى جێبه‌جێ بكه‌ين، بۆ راكێشانى ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه له كه‌رتى تايبهتدان تا ئه‌و كاته‌ى بارى گه‌شه‌كردنى ئابوورى ئه‌و وڵاتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخى جاران.
گوتيشى: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كانى ئه‌فريقيا به‌شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك پلانێك بۆ چاكسازى گه‌شه‌كردنى ئابوورى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى كێشه سه‌ره‌كييه‌كان بكه‌ن و لهجێبهجێكردنيشى به‌رده‌وام بن، بێگومان ئاستى وه‌به‌رهێنان له وڵاتانه روو له زيادبوون ده‌كات".