کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران چاوهڕى جێبهجێكردنى رێككهوتننامهى ئهتۆمييه
K24- ژوورى ههواڵ
دوو رۆژی دیکە رێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 بە فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕێیە هەرچی زووتر گەمارۆ ئابوورییەکانی ئهمهريكا و ئەوروپا لەسەر ئەو وڵاتە لاچێ، بۆ ئەوەی دەستی بگات بە پارە بلۆکە کراوەکانی خۆی.
چاوەڕێ دەکرێ رۆژی دووشەممە (19.10.2015) ئێران و وڵاتانی 5+1 بە شێوەی فەرمی دهست بكهن به جێبهجێكردنى رێككهوتننامهى ئهتۆمى.
بە گوتەی بەرپرسی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، دوابەدوای راگەیاندنی پەسند کرانی رێکەوتننامەکە، یەکێتیی ئەوروپا هەڵوەشانەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران رادەگەیەنێ و سەرۆک کۆماری ئەمهریکاش بەشێک لە گەمارۆکانی ئەم وڵاتە بۆ سەر ئیران هەڵدەوەشێنێتەوە و بەشێکیشیان هەڵدەپەسێرێ.
یەکێک لە دەرئەنجامەکانی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان، گەشانەوەی پیشەسازیی نهوت و دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران بەو پارانەیە کە یا بلۆکە کرابوون و یان بە هۆی گەمارۆی سەر بانکەکانی ئێرانەوە، نەدەگەیشتنە دەست بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە و لە وڵاتانی کڕیاری نەوت گل درابوونەوە.
لەسەر بڕی ئەو پارە بلۆککراوانەی بڕیارە بگەنە دەست ئێران لێدوانی جیاواز دەدرێ، بەرپرسانی ئەمهریکی دەڵێن ئهوپهڕى 10 ملیار دۆلارە، وڵاتانی ئەوروپی دەڵێن لە نێوان 20 بۆ 30 ملیار دۆلارە و ئاماری دەسەڵاتدارانی ئێرانیش پێيان وايه لە 20 ملیارەوە تا 180 ملیار دۆلاره.
بەڵام سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی ئازاد کردنی ئەو پارە زۆرەش بۆچوونی جیاواز هەیە، دەسەڵاتدارانی ئێران بە هۆکارێک بۆ بووژانەوەی ئابووریی ئێران و باشتربوونی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان و بەرزبوونەوەی بایەخی پارهى ئێرانی دەزانن، لە بەرانبەریشدا نەیارانی ئێران لە ناوچەکە و لە سەرووی هەمووانەوە ئیسرائیل و عهرهبستانى سعووديه پێیان وایە، ئەو پارەیە بە مەبەستی پڕچەک کردنی گرووپە چەکدارەکانه و لەوانەش حیزبوڵلای لوبنان و حووسییەکانی یەمەن میلیشیا شیعەکانی عێراق بەکار دێ و تەنیا دەبێتە هۆکاری زيادبوونى ئاڵۆززيهكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.