کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سووده‌كانى جه‌نه‌راڵ ئهلهكتريك دابه‌زينى به‌خۆيه‌وه بينيوه
له فرۆشتنى بزوێنه‌رى فڕۆكه داهاتى به‌رزبووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
له چاره‌گى كۆتايى ئه‌مساڵدا، سووده‌كانى كۆمپانياى جه‌نه‌راڵ ئهلهكتريك، به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو دابه‌زينى به‌خۆيه‌وه بينيوه، به‌ڵام كۆمپانياكه له فرۆشتنى بزوێنه‌رى فڕۆكه، ئاستێكى به‌رزى تۆمار كردووه و به بڕواى شيكهرهوانى بواره‌كه توانيويه‌تى زيانه‌كانى كۆمپانياكه، به زيادهوه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها قازانجى فڕۆشتنى بزوێنه‌رى فڕۆكه، توانيويه‌تى زيانى فرۆشتى بواره‌كانى نه‌وت و گازيش پڕبكاته‌وه، كه نزمترين ئاستى فرۆشييان به‌خۆوه بينيوه.
ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش، ته‌نيا سێ رۆژ دواى فرۆشتنى پشكه‌كانى كۆمپانياكه دێت له وێلز فارگۆ كه باى 30 مليار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، كه كۆمپانياكه وه‌ك نوێترين هه‌نگاو گرتوويهته به‌ر و بهنيازيشه له رێگاى دووباره بنياتنانه‌وه‌ى په‌يكه‌رى رێكخستنى كۆمپانياكه و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاره داراييهكانهوه، بگه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌گ و ريشهى بازرگانى.
كۆمپانياى جه‌نه‌راڵ ئهلهكتريك راشيگه‌ياندووه، كه تا ئێستا كۆمپانياكه نه‌يتوانيوه داهاته‌كانى بگه‌يه‌نێته ئاستى پێشبينيكراو بۆ ساڵى 2015دا.
جه‌نه‌راڵ ئهلهكتريك، گه‌وره‌ترين براوهيه له پشكه ديارهكاندا، ئه‌مه‌ش جيا له‌وه‌ى كه له‌مساڵدا نزيكه‌ى 15%، گه‌شه‌ى داهاتى كردووه له‌مساڵدا.