کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج: له بڕى بره‌ودان به‌سازان چه‌ند هه‌نگاوێك گه‌ڕاينه‌وه دواوه
ئه‌ميندارى گشتى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێويسته حيزبه ناكۆكه‌كان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ كۆبكهينهوه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگه چاره‌يه‌كى گونجاو بۆ قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بدۆزينه‌وه.
K24 – ھەولێر
ئه‌ميندارى گشتى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێويسته حيزبه ناكۆكه‌كان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ كۆبكهينهوه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگه چاره‌يه‌كى گونجاو بۆ قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بدۆزينه‌وه.
ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان پێشوازى له شاندێكى حيزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان كرد و تێيدا جه‌ختيان له‌سه‌ر له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆخه ئالۆزه‌ى هه‌رێمى كوردستان و نزيكردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كانى كوردستان كرده‌وه.
بهپىێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه (17.10.2015) محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ميندارى گشتى پێشوازى له به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا، سكرتێرى حيزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و شانديكى ياوه‌رى كرد و باس له باردوخۆى ئیستاى هه‌رێمى كوردستان كرا، به‌جۆرێك شاندى میوان ده‌ستخۆشیان له خه‌مخۆر و جدیه‌ت ونهفهس درێژى یه‌كگرتوو كردوه و به گرنگیان زانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و ئه‌میندارى گشتى رۆلى خۆیان ببینین له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆخه ئالۆزه و نزیكرندهوهى لايه‌نه سیاسیه‌كان و هه‌ر وه‌ك پێشووتر یه‌كگرتووى ئیسلامى چه‌ندان دهستپیشخهرى هه‌بووه بۆ هیوهركردنهوهى باردوخهكه.
ئه‌ميندارى گشتى يه‌كگرتووى ئيسلامى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌مووان به‌شدار بن له چارهسهردنى قه‌یرانى سیاسى هه‌رێمى كوردستان و گوتى: "به‌داخه‌وه ئێستا له بڕى بره‌ودان به‌سازان چه‌ندین هه‌نگاو گه‌ڕاينه‌وه دواوه بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگایه‌ك ده‌گرین كه بتوانین هێزه ناكۆكان له‌سه‌ر یه‌ك مێزى گفتگۆ كۆبكه‌ینه‌وه یه‌كگرتووى ئیسلامیش له‌م بواره دا ته‌واوى تواناى خۆى ده‌خاته گه‌ر چونكه باردوخى هه‌رێمى كوردستان به شێوازیكه كه له‌هه‌مووان ده‌خوازیت دهستپیخهرى بكه‌ن و بهرۆحیهتى به‌رپرسیاریته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ن".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه به هێرشكردنه سه‌ر 9 باره‌گای پارتی و سووتانی 4 له‌و باره‌گایانه كۆتایی هات، پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌رانی گه‌ڕانده‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له به‌ياننامه‌كه‌دا تۆمه‌تی خسته سه‌ر "نه‌وشیروان مسته‌فا و داروده‌سته‌كه‌ى" و دواتریش له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پاشه‌كشێیان پێ كرا و پارتی نه‌یهێشت بێنه نێو شاری هه‌ولێره‌وه.