کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دواى داخستنى سنووره‌كانى هه‌نگاريا په‌نابه‌ران روو له سلۆڤينيا ده‌كه‌ن
حكومه‌ت رێگرى له په‌نابه‌ران ناكات
K24 – هه‌ولێر
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌و، ده‌روازه سه‌ره‌كييه‌كانى سنوورى هه‌نگاريا له‌گه‌ڵ وڵاتانى كرواتيا داخرا، په‌نابه‌ران روو له سلۆڤينيا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌وروپا.
ده‌سه‌ڵاتدارانى سلۆڤيلنيا رايانگه‌ياند، كه ئه‌وان رێگرى له په‌ڕينه‌ى په‌نابه‌ران ناكه‌ن بۆ نێو خاكى وڵاتييان، به‌تايبه‌تيش ئه‌وانه‌ى نيازييان ئه‌وه‌يه بگه‌نه ئه‌ڵمانيا.
ئاماژه‌شيان به‌وه كردووه، كه سياسه‌تى وڵاته‌كه، به‌رامبه‌ر به پرسى په‌نابه‌ران، گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
په‌نابه‌ران رێگاى گه‌يشتنييان بۆ ئه‌ڵمانيا، گۆڕيوه و دواى داخستنى سنووره‌كانى هه‌نگاريا، ئێستا له رێگاى سلۆڤينياوه درێژه به پياده‌ڕه‌وييان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (17.10.2015)، 600 په‌نابه‌ر، كه زۆربه‌يان سووريايى، عێراقى و ئه‌فغانين، گه‌يشتنوونه‌ته نێو خاكى سلۆڤينيا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، 1800 كه‌سى ديكه‌ش بگه‌نه نێو خاكى ئه‌م وڵاته.
ده‌سه‌ڵاتدارانى سلۆڤينياش رايگه‌ياندووه، كه ئه‌وان رێگا له‌و په‌نابه‌رانه ناگرن، كه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر قه‌بوڵكردنييان دراوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌نێو خاكى نه‌مسادا، رێگاى ئه‌ڵمانيا بگرنه‌به‌ر، چونكه زۆربه‌ى په‌نابه‌ران، ده‌يانه‌وێ له ئه‌ڵمانيا وه‌ك په‌نابه‌ر بمێننه‌وه.