قوربانييانى رووداوى مه‌شعه‌رى مينا دوو ئه‌وه‌نده‌ن كه‌ راگه‌يه‌نراوه‌

ئامارى قوربانييانى 28 وڵات وه‌گيراوه‌

قوربانييانى رووداوى مه‌شعه‌رى مينا دوو ئه‌وه‌نده‌ن كه‌ راگه‌يه‌نراوه‌
قوربانييانى رووداوى مه‌شعه‌رى مينا دوو ئه‌وه‌نده‌ن كه‌ راگه‌يه‌نراوه‌

K24 – هه‌ولێر

ئاژانسی ھەواڵدەری ئەڵمانیا دەڵێت، ژمارەی قوربانیانی مێنا دوو قاتی ئەوەیە کە باسی لێ کراوە.

بە پێی ھەواڵی ئەو ئاژانسە کە ئەمڕۆ شەممە بڵاو کرایەوە، پێشتر باس لەوە کرابوو کە ٧٦٩ کەس بە ھۆی ئەو رووداوە گیانیان لە دەست داوە، بەڵام بە پێی ئەو ئامارەی لە ٢٨ وڵات بە دەستمان ھێناوە کە لەو رووداوە قوربانیان ھەبووە، بۆمان دەرکەوت ژمارەیان لە راستیدا ١٨٠٠ کەسە.

لە بەرێوەچوونی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ زیاتر لە ٢ میلیۆن کەس بەشداریان کرد، كه دوو رووداوى لێ کەوتەوە، یەکەمیان کەوتنی ئامێرێکی بەرز کەرەوە بوو کە ژمارەیک قوربانی لێکەوتەوە و ئەوەی دیکەش کەوتنە ژێر قاچی ژمارەیەکی زۆری حاجی کە زۆرترین قوربانی ئەو رووداوەیان خەڵکی وڵاتی ئێران بوون کە ژماره‌يان ٤٦٥ حاجى بوون.