کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دیمه‌شق 18 قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
لە ئەنجامی تەقینەوەیەكدا لە ناوەڕاستی شاری دیمەشق، 10 كەس كوژران و نزیكی ئه‌و ژماره‌یه‌ش بریندار بوون.
K24- دیمه‌شق
لە ئەنجامی تەقینەوەیەكدا لە ناوەڕاستی شاری دیمەشق، 10 كەس كوژران و نزیكی ئه‌و ژماره‌یه‌ش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی مه‌زێی، نزیك یاریگه‌ی جه‌لا له ناوه‌ڕاستی شاری دیمه‌شق، پایته‌ختی وڵاتی سووریا، بووه‌ته هۆی كوشتنی 10 هاووڵاتی و زیاتر له 8 كه‌سیش به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، بریندار بوون.
ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه دوێنێ شه‌ممه (17.10.2015) دەنگی تەقینەوەیەك لە ناوچەی مەزێی بیستراوە، تەقینەوەكە لە رێگای پاسكیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجام دراوە و بەھۆیەوە ئه‌و ژماره قوربانییه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕاونگه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كا كه تاوەكوو ئێسته، ھیچ زانیارییەك سەبارەت بە ئەنجامدەرانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.