پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه‌

جارێكی دیكه‌ پارتی دیموكراتیی كوردستان، سەردانەكانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ده‌كاته‌وه‌ و دوا پێشهات

پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه‌
پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه‌

K24- هه‌ولێر
جارێكی دیكه‌ پارتی دیموكراتیی كوردستان، سەردانەكانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ده‌كاته‌وه‌ و دوا پێشهات و بڕیاره‌كانی حیزبه‌كه‌ به‌ لایه‌نه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێ.

ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتیی كوردستان ئاشكرای دەكات كە ئەمرۆ یەكشەممە (18.10.2015) حیزبه‌كه‌ی سەردانی لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە.
هه‌ورامی له‌ درێژه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌یدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ سەردانەكەی شاندی پارتی بێجگە لە لایەنە سەرەكیەكان، بۆ لای ئەو حزبانەش دەبێت كە لە دەرەوەی حكوومەتن و یەكەم سەردانەكەیشی بۆ لای بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان دەبێت.
تا ئێسته‌ نازاندرێ ئایا پارتی لەم گەشتەیدا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات یان نا.