کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌رۆكی حكوومه‌ت داوای هاوكاری زیاتر له ئه‌ڵمانیا ده‌كات
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات، هاوكاری زیاتری هه‌رێمی
K24- تاران
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات، هاوكاری زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونخ لە شاری تاران، لەگەڵ فڕنك ڤالتەر شتانمایەر كۆبووەوه و رایگەیاند كە دوا پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان نەخوازراو بوون و هەوڵەكان بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بەردەوامن و گفتوگۆ لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا دەستی پێ كردووە.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە لە هاوكارییە سەربازییەكانیان بۆ پێشمەرگە، بەردەوام دەبن.
دوێنێ شه‌ممه (17.10.2015)، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ كه له‌لایه‌نی فڕانك فاڵتر شتاینمایر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، باگێشت كرابوو، سەردانی تارانی كرد.
پێشتریش سامی ئەرگوشی، سكرتێری ڕۆنامەوانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان به (K24)ی گوت: "جگە لە بەشداری لەو كۆنفرانسەدا، چاوەڕێ دەكرێت، نێچیرڤان بارزانی دیدار لە گەڵ ژمارەیەك بەرپرسی ئێرانی ئەنجام بدات".
كۆنگره‌ی ئاسایشی جیهانیی كه ساڵانه مانگی شوبات، له شاری میونخ، ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ده‌درێت، له پێشدا كۆنفڕانسێكی بۆ ده‌كرێ كه هه‌ر جاره و له پایته‌ختی یه‌كێك له وڵاته به‌شداربووه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌كرێت. ئه‌مساڵ تاران، پایته‌ختی ئێران هه‌ڵبژێردراوه. ساڵی 2009 له واشنتۆن، 2010 مۆسكۆ، 2011 به‌یجین، 2012 ده‌وحه، 2013 نیودلهی و ساڵی پاریش له واشنتۆن ئه‌نجام دراوه.
ئه‌ندامانی ئه‌م كۆنفڕانسه نابێ له 60 كه‌س زیاتر بێت، ئه‌مان پلان و توێژینه‌وه‌كانی كۆنگره‌كه‌ی میونخ گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن.