کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لاریجانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: نابێ ڕێگه به ئاژاوه بدرێت
نێچیرڤان بارزانی: هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ هێوركردنه‌وه بووه
K24- تاران
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ئێران لە هەموو كاتەكاندا پاڵپشت و هاوكاری هەرێمی كوردستان بووە و لەو هاوكارییەشی بەردەوام دەبێت.
له دیدارێكدا كه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سازی كردبوو، عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگه‌یاند كه نابێت ڕێگا بدرێت ئاژاوە و ناكۆكی لە هەرێمی كوردستان دروست ببێت كە ناوچەیەكی ئارامە و دەبێت هەوڵ بدرێت بە گفتوگۆ و دیالۆگ كێشەكان چارەسەر بكرێن و ئەولەویەتی كارەكان ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی تیرۆر و كێشە داراییەكان بێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا كه ئه‌مڕۆ یەكشەممە (18.10.2015) لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌نجام درابوو، لاریجانی گوتیشی: "ئێران لە هەموو كاتەكاندا پاڵپشت و هاوكاری هەرێمی كوردستان بووە و لەو هاوكارییەشی بەردەوام دەبێت".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باسی قه‌یرانی نێوخۆی كوردستانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: "ئەو هەنگاوانەی ئەم دواییە هەرێمی كوردستان و حكوومەت ناویانە، بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخه‌كه بووە و گفتوگۆ و دیالۆگیش لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستاندا بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەركردنی گرفتە ناوخۆییه‌كان".
دووپاتی كردەوە كە هەوڵ و تەقەلاكان بۆ لەناوبردنی مەترسیی داعش بەردەوامن.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران دەدات و هیوای بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی خواست. دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداش جەختی لەوە كردەوە كە هەوڵەكان بەردەوام دەبن بۆئەوەی بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ كێشانەكانی نێوان هەردوولا چارەسەر بكرێن.
دوێنێ شه‌ممه (17.10.2015)، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ كه له‌لایه‌ن فڕانك فاڵتر شتاینمایر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، باگێشت كرابوو، سەردانی تارانی كرد.
پێشتریش سامی ئەرگوشی، سكرتێری ڕۆنامەوانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان به (K24)ی گوت: "جگە لە بەشداری لەو كۆنفرانسەدا، چاوەڕێ دەكرێت، نێچیرڤان بارزانی دیدار لە گەڵ ژمارەیەك بەرپرسی ئێرانی ئەنجام بدات".
كۆنگره‌ی ئاسایشی جیهانیی كه ساڵانه مانگی شوبات، له شاری میونخ، ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ده‌درێت، له پێشدا كۆنفڕانسێكی بۆ ده‌كرێ كه هه‌ر جاره و له پایته‌ختی یه‌كێك له وڵاته به‌شداربووه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌كرێت. ئه‌مساڵ تاران، پایته‌ختی ئێران هه‌ڵبژێردراوه. ساڵی 2009 له واشنتۆن، 2010 مۆسكۆ، 2011 به‌یجین، 2012 ده‌وحه، 2013 نیودلهی و ساڵی پاریش له واشنتۆن ئه‌نجام دراوه.
ئه‌ندامانی ئه‌م كۆنفڕانسه نابێ له 60 كه‌س زیاتر بێت، ئه‌مان پلان و توێژینه‌وه‌كانی كۆنگره‌كه‌ی میونخ گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ن.