کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بريتانيا به‌ره‌نگارى توندڕه‌وى ده‌بێته‌وه
رێگا به بير‌ى توندڕه‌وى ناده‌ين له وڵات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زيران بريتانيا، باس له ستراتيژيه‌تێكى نوێى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات، كه به نيازه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى له وڵاته‌كه‌يدا، په‌يڕه‌وى بكات.
ده‌يڤيد كاميرۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا رايگه‌ياند، كه وڵاته‌كه‌ى ستراتيژيه‌تێكى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى ده‌گرێته‌به‌ر و گوتى: "ستراتيژيه‌تى نوێى وڵات له دژى توندڕهوييه".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "پێويسته به به‌رده‌وامى به‌ره‌نگارى توندوتيژى ببينهوه، ئه‌ويش به ئاشكرا كردنى درۆكان، كه ئه‌نجامێكى تێكشكێن ده‌بێت".
ئاماژه‌شى به‌وه كرد، كه له ساڵى 2010ه‌وه، له‌لايه‌ن پۆليسه‌وه، نزيكه‌ى 110 هه‌زار، بانگه‌شه‌ى بير‌ى توندڕه‌وى له‌سه‌ر تۆڕى ئينته‌رنێت ره‌شكراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (18.10.2015)، سه‌رۆكى وه‌زيرانى بريتانيا، ئاماژه‌ى به بودجه‌ى ته‌رخانكراوى وڵاته‌كه‌ى كرد و گوتى: "نزيكه‌ى 6 مليۆن و 800 هه‌زار يۆرۆ، وه‌ك هاوكارى بۆ رێكخراوه نێوخۆييه‌كان ته‌رخانكراوه، ئه‌وه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بير‌ى توندڕهوييه له وڵات‌دا".
به گوێره‌ى لێدوانه‌كانى ده‌يڤيد كاميرۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا، سبه‌ى دوو شه‌ممه، ئه‌و ستراتيژيهته نوێيه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردن.
له‌لايه‌نى ديكه‌وه، حكومه‌تى بريتانيا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، كه پلانه نوێيه‌كه هاوكارى بۆ رێكخراوه ناحكومييه‌كان له خۆده‌گرێت و تێيدا هاتووه: "ده‌بێت گوتارێكى راستگۆييانه بخرێته روو، بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى بير‌ى توندڕه‌وى ده‌ربخات كه توندڕه‌وان بره‌وى پێده‌ده‌ن".
حكومه‌تى بريتانيا، رايگه‌ياندووه، كه له ساڵى 2010ه‌وه پۆليسى وڵاته‌كه، نزيكه‌ى 110 هه‌زار بانگه‌شه‌ى بير‌ى توندڕه‌وى له‌سه‌ر تۆڕى ئينتهرن ره‌شكردووه‌ته‌وه، كه 38 ههزارييان، هى ساڵى 2015يه.