کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌رمانى ده‌ستگيركردن بۆ وه‌زيرى بازرگانى عێراق ده‌رده‌چێت
تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى دارايى خراوه‌ته پاڵ
K24 – هه‌ولێر
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق، به تۆمه‌تى تێوه‌گلان به گه‌نده‌ڵييه‌وه، فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى وه‌زيرى بازرگانى عێراقى ده‌ركرد.
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (K24) كه‌وتووه، رايگه‌ياندووه، كه به‌هۆى گه‌نده‌ڵى داراييه‌وه، فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى بۆ مه‌لاس عه‌بدولكه‌ريم ، وه‌زيرى بازرگانى عێراق و براكه‌ى ده‌ركردووه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (18.10.2015)، دادوه‌ر عه‌بدولستار بهيرهقدا، گوته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، رايگه‌ياند : "دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى ناوه‌ندى، به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى دارايى، فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى بۆ وه‌زيرى بازرگانى عێراق و براكه‌ى ده‌ركردووه".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "فه‌رمانه‌كه به گوێره‌ى ياسايى سزادانى عێراق، هه‌مواركراوى ساڵى 1969 ده‌رچووه و كه‌يسه‌كه ئاراسته‌ى دادگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى تايبه‌تمه‌ند به كه‌يسى ده‌سپاكى كردووه".
سه‌رچاوه‌يه‌كيش رايگه‌ياند، كه وه‌زيرى بازرگانى ئێستا له‌نێو عێراقه و به‌شدارى له دوايين كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيراندا كردووه.
پۆستى وه‌زاره‌تى بازرگانى، له‌لايه‌ن وه‌زيرێكى سه‌ر به كوتله‌ى هاوپه‌يمانى نيشتمانى، كه له‌لايه‌ن ئه‌ياد عه‌لاوى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێت پڕكراوه‌ته‌وه.
له دواى راگه‌ياندنى پاكێجى چاكسازييه‌كان له‌لايه‌ن حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقه‌وه، ئه‌مه به يه‌كه‌م فه‌رمان داده‌نرێت كه له دژى به‌رپرسێك ده‌رچووبێت له ئاستى وه‌زير.