کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌نابه‌ران له دواى بڕينى سنووره‌كان له‌نێو خۆيان شه‌ڕ ده‌كه‌ن
په‌نابه‌رێكى ئه‌فغانى گيانى له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر
له ئه‌نجامى پێكهه‌ڵپژانى په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى، له كامپى تۆرينگن له رۆژهه‌ڵاتى ئه‌ڵمانيا، چه‌ندان په‌نابه‌ر كوژران و بريندار بوون.
پۆليسى شارى گۆتاى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، به‌هۆى پێكداهه‌ڵپژان و شه‌ڕكردن له‌نێوان په‌نابه‌ران، له كامپى فوتا فارنروده‌ى تۆرينگن، گه‌نجێكى 20 ساڵان به چه‌قۆ كوژراوه.
پۆليس راشيگه‌ياندووه، كه بكوژه‌كه ته‌مه‌نى 18 ساڵانه، له‌وكاته‌ى گه‌نجێكى ئه‌ڵمانيا به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا ده‌چێت، په‌نابه‌ره ئه‌فغانييه‌كه، ئه‌ويش به‌رچه‌قۆ ده‌دات و به سه‌ختى بريندارى ده‌كات.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه، ماڵپه‌رى "DW"ى ئه‌ڵمانيا له زارى گوته‌بێژى پۆليسى وڵاته‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، ئاگرێك له خێوه‌تگايه‌كى په‌نابه‌ران له شارى هامبۆرگ هه‌ڵگيرساوه و 14 خێوه‌ت سووتاون.
گوته‌بێژه‌كه گوتوويه‌تى: "پێده‌چێت ئاگره‌كه رووداوى ئاسايشى نه‌بووبێت و ئه‌نقه‌ست بێت"، ئاماژه‌شى به‌وه كردووه، كه هيچ قوربانييه‌ك له ئاكامى ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌يه‌دا نييه.
هه‌روه‌ها رايگه‌ياندووه، كه گومانلێكراوێك ده‌ستگيركراوه، ئه‌ويش گه‌نجێكى ميسرييه.