کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ميسر.. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌بێ ئۆپۆزيسيۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێ
يه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌بێ ئۆپۆزيسيۆن له 14 پارێزگادا به‌ڕێوه ده‌چێت
K24- ژوورى هه‌واڵ
له دواى لادانى محه‌مه‌د مورسى، سه‌رۆك كۆمارى پێشووى ميسر، يه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌بێ ئۆپۆزيسيۆن له 14 پارێزگادا به‌ڕێوه ده‌چێت.
بنكه‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ميسر به رووى هاووڵاتيان كراوه‌ته‌وه و تا ئێسته زياتر له 27 مليۆن ده‌نگده‌ر به‌ره‌و سندوقه‌كانى ده‌نگان رۆيشتوون و ده‌نگيان داوه.
بهپىێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (18.10.2010) يه‌كه‌م پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له دواى مه‌حه‌مه‌د مورسى، سه‌رۆكى له‌كارلادراوى ميسر، به‌بێ ئۆپۆزيسيۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌جۆرێك له كاتژمێر 7ى بهيانييهوه 19 هه‌زار بنكه له 14 پارێزگاى ميسر به رووى ده‌نگده‌ران كرايه‌وه و بڕياريشه به‌رده‌وام بێت تاوه‌كوو كاتژمێر 7ى شه‌و.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ ده‌بێت و 568 په‌رله‌مانتار له خۆده‌گرێت كه 446 په‌رله‌مانتار به‌شێوازى تاك و دوور له حيزبى بوون خۆى كانديد كردووه و 120 په‌رله‌مانتاريش له‌سه‌ر ليستى حيزبه‌كان خۆيان كانديدكردووه.
بڕياريشه قۆناخى دووه‌مى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له رۆژانى 22 و 23ى مانگى داهاتوو له 13 پارێزگهى ديكه‌ى ميسر به‌رێوه‌چێت.
حكوومه‌تى ميسر نزيكه‌ى 360 هه‌زار پۆليسى و سه‌ربازى بۆ سه‌لامه‌تى و پاراستنى بنكه‌كانى ده‌نگدان و به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسهكهى ته‌رخان كردووه.
دوێنی شه‌ممه هاووڵاتیانی میسر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌رێگای 139 كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ی میسرییه‌وه به‌شداری ده‌نگدانیان كرد و ئه‌مڕۆش له ناوخۆی ئه‌و وڵاته پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.