جەعفەری: جگە لە ولاتانی ھاوپەیمانی نێودەولەتی چین و ئێرانیش ھاوكاری عێراق دەكەن

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ى به‌ رۆڵى پێشمه‌رگه‌ش كردووه‌

جەعفەری: جگە لە ولاتانی ھاوپەیمانی نێودەولەتی چین و ئێرانیش ھاوكاری عێراق دەكەن
جەعفەری: جگە لە ولاتانی ھاوپەیمانی نێودەولەتی چین و ئێرانیش ھاوكاری عێراق دەكەن

K24 – هه‌ولێر

ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، جگە لەوەی كە عێراق لە نێو ولاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانێتی دژی داعش بەشدارە، بەڵام لە ھەمان كاتدا عێراق لە لایەن ولاتانی چین و ئێران ھاوكاری سەربازی دەكرێت.

جەعفەری لە كاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ بالیۆزی ولاتانی عەرەبی لە بەغدا رایگەیاند، ئەندامبوونی عێراق لەو ھاوپەیمانێتییە مانای ئەوە نییە كە پەیوەندی لەگەڵ ولاتانێك نەبێت لە دەرەوەی ئەو ھاوپەیمانێتییە بن.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، ھێزە چەكدارەكان، حەشدی شەعبی، ھێزی پێشمەرگە و رۆڵەی عەشاییەرەكان رۆڵێكی گرنگ دەگێڕن لە شكستپێھێنانی داعش و كۆنترۆڵكردنی زۆرێك لەو ناوچانەی كە رێكخراوی داعش كۆنترۆڵیكردبوون.

ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەعفەری رایگەیاند، كە دەبێت ولاتانی عەرەبی ھاوكار بن لە بنبڕكردنی ھاوكاری دارایی بۆ داعش، چونكە بە گووتەی ئەو ئەو داعش ھەڕەشەیە بۆ گشت ولاتانی ناوچەكە.

ئەم گووتانەی وەزیری دەرەوەی عێراق لە كاتێكدایە، عێراق بەشدارە لەو ھاوپەیمانێتییەی كە رووسیا پێكیھێناوە و ژوورێكی عەمەلیاتیشی لە بەغدایە كە جگە لە رووسیا و عێراق، ئێران و سووریاش لە خۆدەگرێت.