کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌ڕێوه‌به‌رى رۆژنامه‌وانى جه‌نگ و ئاشتى له توركيا خۆى كوشت
K24 – هه‌ولێر
ده‌زگا راگه‌ياندنه‌كانى توركيا بڵاوييانكردووهتهوه، كه به‌ڕێوه‌به‌رى پهيمانگاى رۆژنامه‌وانى جه‌نگ و ئاشتى، له نێو فڕگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌تاتۆرك له ئيستانبۆل خۆى كوشت.
به گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (18.10.2015) له توركيا، ته‌رمى ژنه رۆژنامه‌وان جاكى ئون سوتۆن، به‌ڕێوه‌به‌رى پهيمانگاى رۆژنامه‌وانى جه‌نگ و ئاشتى، له‌نێو فڕگه‌ى ئه‌تاتۆرك له ئيستانبۆل دۆزراوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و ژنه رۆژنامه‌وانه، به‌نياز بووه گه‌شت بۆ هه‌ولێرى پايته‌ختى كوردستان بكات.
جاكى ئۆن سوتۆن، ته‌مه‌ن 50 ساڵ، خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى بريتانييه، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، راشيانگه‌ياندووه كه : "سوتۆن شه‌وى رابردوو، له رێگاى هێلى ئاسمانى توركى، گه‌يشتووه‌ته ئه‌و وڵاته و به‌نياز بووه ئه‌مڕۆ بچێته شارى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ته‌رمى ئه‌و ژنه رۆژنامه‌وانه، له نێو يه‌كێك له ئاودهستهكانى فڕۆكه‌خانه‌كه له‌لايه‌ن سێ گه‌شتيارى رووسياييهوه دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كان رايانگه‌ياندووه، ئه‌و ژنه رۆژنامه‌وانه، به بۆينباخێكهوه، خۆى خنكاندووه.
دواى ئه‌وه‌ى عه‌مار شابه‌نده‌ر، له ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له به‌غدا كوژرا، ئان سۆتۆن، ئه‌ركى به‌ڕێوه‌به‌رى پهيمانگاى رۆژنامه‌وانى جه‌نگ و ئاشتى پێ سپێردراوه، پێشووتريش له‌گه‌ڵ رێكخراوى ئايرێكس له عێراق كاريكردووه.