کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
25 قاچى قڕژاڵ له ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێكدا ده‌خوا
پياوێك نازناوى باش‌ترين قرژاڵخۆرى دورگه‌ى فلۆريدا وه‌رده‌گرێ
K24- ژوورى هه‌واڵ
له پێشبڕكێهيهكى قرژاڵ خواردندا، پياوێك نازناوى باش‌ترين قرژاڵخۆرى دورگه‌ى فلۆريدا وه‌رده‌گرێ.
ئارۆن ساتكلیف، بە خواردنی 25 قاچی قرژاڵی ڕەق لە 14 خولەك و 20 چركە لە شاری ماراتۆنی فلۆریدا لە ئەمریكا نازناوی باشترین قرژاڵخۆری دوورگەی فلۆریدای بردەوە.
له‌و پێشبڕكێيه‌دا 30 كه‌س به‌شداريان تێيدا كرد، به‌جۆرێك به‌شداربووان ته‌نيا كارهكهيان خواردن نه‌بوو، به‌ڵكوو له‌وه سه‌ختتر پێويسته توێكڵه رهقهكهى سه‌ر قاچى قڕژالهكان بشكێنن و ناواخنه‌كه‌ى به‌ته‌واوى ئاوديوى ناو گه‌ده‌يان بكه‌ن و تۆزقالێكيشى لێ به‌جێ نه‌هێڵن، بۆ ئه‌م مه‌به‌شته‌ش زۆربه‌ى بهشداروان ئامێرى گوێز شكێنيان بۆ كارئاسانى به‌كار ده‌هێنا.
هه‌رچى ئارۆنه كه براوى ئه‌و پێشبڕكێيه بوو، ئه‌و ئامێره‌ى به‌كار نه‌هێنا و ده‌ڵێت: "لە خێزانی ئێمەدا ئەگەر لە خواردنی قڕژاڵە رەقە خێرا نەبیت، بەشت دەخۆرێت، جگە لەوە، من حەزم لەو زیندوەرانەیە، بەتامن".
پێشبركێیەكە لەسەر ئاستی تاكە كەسی و دوو كەسیش، بۆ ھەمان ژمارەی قاچى قڕژاڵ بەڕێوەچوو، بەڵام ئاڕۆن لە سەر ھەر دوو ئاست خێراترینيان بوو، ئەو پێشبركێیە وه‌كو جه‌ژنێكى راوه قڕژاڵ پێنج ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت و 40% قرژاڵە ڕەقەكانی ساڵانە لە ناوەڕاستی تشرینی یەكەمەوە تا ناوەڕاستی ئایار له ئه‌مه‌ريكا راو ده‌كرێن.