سه‌فين دزه‌يى: پاره‌ى فرۆشراوى نه‌وت به‌ چه‌ند قۆناخێك دێته‌ كوردستان

سه‌فين دزه‌يى: پاره‌ى فرۆشراوى نه‌وت به‌ چه‌ند قۆناخێك دێته‌ كوردستان
سه‌فين دزه‌يى: پاره‌ى فرۆشراوى نه‌وت به‌ چه‌ند قۆناخێك دێته‌ كوردستان

K24 – ھەولێر

گوته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايده‌گه‌يه‌نێ كه‌ پارەی فرۆشاوی نه‌وت تاوەكوو دەگاتە ھەرێمی كوردستان دوو مانگ دەخایەنێت.

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ (18.10.2015) سەفین دزەیی، گوتەبەێژی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، به‌ (K24) گوت: "ئەو پارەیەی لەرێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەگاتە ھەرێمی كوردستان، بەچەند قۆناخێك تێدەپەڕێت و ئەمەش كاتی زۆری پێدەچێت تاوەكوو مووچەی فه‌رمانبه‌رانى ھەرێمی كوردستانی پێ دابین دەكەین".

گوتيشى: "نەوتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆڕييه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ره‌كانى جيهان رەوانە دەكرێت و ھەندێك جار ێرشی دەكرێتە سەرو دەتەقێنرێتەوە".

دزه‌يى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "نەوتی ھەرێمی كوردستان چەند قۆناخێك دەبڕێت، تاوەكوو دەچێتە شوێنی مەبەست و لە جۆری كواڵتی دەكۆڵنەوەو ئینجا بڕیاری ئەوە دەدەن كە پارە بۆ ھەرێمی كوردستان بنێرن".

لە مانگی 7ی ئەمساڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕیاریدا نەوتی خۆی بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا بفرۆشێت و تاوه‌كوو ئێستاش لە فرۆشتنی بەردەوامە.